14/11/2019 10:19 AM

جوانترین مەزارگەکانی جیهان

تەنها بەردێک و کێلێک ناتوانێ شکۆ و گەورەیی هەندێک لە کەسایەتییەکانی مێژوو بگێڕێتەوە. هەر بۆیه بەدەوری گۆڕەکەیاندا باڵەخانه دروستکراوە بۆ ئەوەی ئەم شکۆ و گەورەییه زیاتری رەنگدانەوە هەبێت. ئەم شوێنانه دواتر بۆ مەبەستی جۆراوجۆر کەڵکیان لێ وەرگیراوە. هەندێکیان بوونەتە پەرستگە و هەندێکیشان بوونەتە شوێنی گەشتیاری. هەڵبەت لە ئێستادا کەڵکی دووهەم زیاتر لەبەرچاوە . لە درێژەدا لەگەڵ هەندێک لەم شوێنانە ئاشنا ئەبین.

1- تاج مەحەل، ئاگرا، هیند

 ئەم مەزارگەیە لە ساڵی 1632 و به فەرمانی ئیمپڕاتۆری هیند بەدەوری گۆڕی هاوسەرەکەیدا واته "مومتاز مەحەل" دروستکرا. ئەم شوێنه بەشکۆیه کە یەکێک لە بەناوبانگترین مەزارگەکانی جیهانه لەتەنیشت رووباری "یامۆنا" و لە ئاگرای هیند بونیاد نراوە. شێوەی بیناسازی ئەم شوێنه مێژووییه هەموو ساڵێک سەرنجی هەزاران گەشتیار ڕادەکێشێت و ئەم بابەتە پاراستنی شوێنەکەی دژوار کردووە.

3- مەزاررگەی ئیمپڕاتۆر کین، شی‌ ئان، چین

 بونیادنانی ئەم بینایه لە ساڵی 208ـی بەر لە زایین کۆتایی پێ هاتووە. ئەم مەزارگەیه لە ساڵی 1970 دۆزرایەوە. دەگوترێ جووتیارێک لەکاتی هەڵکەندنی بیرێکی ئاودا ئەم شوێنەی دۆزیوەتەوە. لەم مەزارگەیه هەزاران سەرباز به دەوری گۆڕی ئیمپڕاتۆرەوە ئەبیندرێن  بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئیمپڕاتۆر بکەن لە ژیانی دووهەمیدا. ئەم شوێنەش هاوشێوەی تاج مەحەل لە لیستەی میراتی کەلتووری یۆنسکۆدا تۆمارکراوە.

3- هەرەمی جیزە، میسر

 یەکێک لە ناسراوترین مۆنۆمێنتە مێژووییەکانی جیهان هەرەمی گەورەی جیزەی میسرە. بەرزایی ئەم هەرەمە 146.5مەتر و مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ 4000 ساڵ لەمەوبەر. لەسەرچۆنیەتی بونیادنانی ئەم هەرەمە قسه و باسێکی یەکجار زۆر دەکرێ. ئەو تەکەنەلۆجیای بۆ دروستکردنی ئەم باڵەخانە بەکارهاتووە تا ئێستاش مرۆڤی تووشی سەرسوڕمان کردووە. هەرەمی جیزه مەزاگەی فیرعەونی گەورەی میسر و هەرەمه بچووکەکان مەزارگەی هاوسەرەکانی فیرعەون و ئەندامانی بنەماڵەی پاشایەتین.

 

سەرچاوە: matadornetwork

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved