14/11/2019 11:18 AM

سوارێز: هاتنی ژمارە 9ـیەکی دیکە بۆ بەرشەلۆنە هیچ جێی سەرسوڕمان نییه

هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە کە لەم دواییانەدا لەلایەن هاندەرانی ئەم یانەیەوە لەگەڵ کۆمەڵێک رەخنە بەرەڕوو ببۆوە, ئەڵێ: ئەگەر بەرشەلۆنە جگه لە من هێرشبەرێکی ژمارە 9ـی دیکە لەم یانەیەدا دابمەزرێنێت هیچ جێی سەرسوڕمان نییه. 
سوارێز کە لە ساڵی 2014ـدا لیڤەرپولی جێهێشت و هات بۆ بەرشەلۆنه، ئەمساڵ شەشەمین وەرزی بەشداربوون لەم یانەیەی کاتالۆنیا ئەزموون ئەکات. سوارێز کە لە جامی جیهانی 2014ـدا و بە دوای بەشداری لە یانەی نەتەوەیی ئوروگوای لەگەڵ کۆمەڵێک رەخنە رووبەڕوو ببۆوە، لەم ماوەیەدا خەریکە بە جاکێتی بەرشەلۆنەوە ئەم رەخنانه تێپەڕ ئەکات و توانیویەتی پێگەی خۆی وەکوو یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان مسۆگەر بکات. 
سوارێز ئەڵێ ئەگەرچی یاریکردن لە یانەی بەرشەلۆنە هەرگیز کارێکی ئاسان نییه بەڵام هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە یاریزانێکی کاریگەرم لەم یانەیەدا. هەروەها سوارێز ئەڵێ ئەگەری ئەوە هەیه بەرشەلۆنە جگه لەو یاریزانێکی ژمارە 9ـی دیکەش وەربگرێت. 
سوارێز به دڵێکی کراوەوە ئەڵێ: ئەگەر یاریزانێکی دیکە لە تەنیشت منەوە یاری بکات هیچ کێشەیەک نییه و ئەمە راستی یاری تۆپی پێیه. سەردەمێک دێت کە ئیتر تەمەن رێگە نادات لەو ئاستەی کە بۆ یانەی بەرشەلۆنە پێویستە یاری بکەم، بەڵام هەتا ئەو رۆژرە ئەگات، من هەموو هێزەوە درێژە به کاری خۆم ئەدەم.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved