14/11/2019 11:28 AM

مێژووی رۆم - "شۆڕشی باتاڤی"

شۆڕشی "باتاڤی" لە یەکێک لە پارێزگاکانی "رۆم" بەناوی " جێرمانیای بچووک" لە ساڵەکانی 69 بۆ 70ـی بەر لەزایین ڕوویدا. ئەم شۆڕشە دژ بە ئیمپراتۆری "رۆم" لە لایەن یەکێک لە خێڵەکانی "جیرمانی" کە لەقەبارەدا بچووک بوون، بەلام لەباری نیزامییەوە زۆر بەهێز بوون سەری هەڵدا، ئەم خێڵە لەناوچەی "باتاڤی"دا نیشتەجێ بوون کە لەدەشتی پەنا ڕووباری "راین"ەوەیە. زۆر بەخێرایی لە لایەن هەندێک لە خێڵەکانی‌ترەوە وەک "سێلتیک"ـەکانی ناوچەی "گالیای بەلجیک" و هەندێک خێڵی "جێرمانی"ترەوە یارمەتی دران.
لەژێر رێبەری ئەمیرەکەیان واتە" گایۆس جولیۆس سیویلیس" کە ئەفسەرێکی نیزامی "ئیمپراتۆری رۆم" بوو، توانییان چەند هێرشی قورس بکەنەسەر سۆپای ئیمپراتۆری و زیانی گورچووبڕی پێبگەیێنن، ئەوان توانییان دوو لە "لێژیۆن"ە بەهێزەکانی ئیمپراتۆری تێکبشکێنن. پاش ئەم شکستە قورسە، سۆپایەکی بەهێزی "رۆمی" کەوتنە ڕی بەرێبەری ژەنەڕاڵی رۆمی واتە"کوێنتس پێتیلیۆس سیریالیس" و توانییان ئەم شوڕشە تێکبشکێنن. پاش ئەمە دانووستانی ئاشتی دەستی پێکرد بەڵام "باتاڤی"یەکان ناچاربوون هەندێک خاڵی سەرشۆڕانە بدەن بە "رۆمی"یەکان وەک ئەوەی ئیزن درا "لێژیۆن"ێکی رۆمی بەشێوەی هەتاهەتایی لە ناوچەکەی ئەواندا واتە لە " نۆوییۆماگووس"ـدا نیشتەجێ بێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved