گه‌ر به‌یانیان پێش هه‌ر شتێك ئاوی لیمۆ بخۆیته‌وه بۆ ته‌ندروستیت باشه، پزیشكانیش رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی 1 په‌رداخ ئاوی لیمۆ به‌یانیان چونكه گونجاوترین رێگایه بۆ گه‌یشتن به ته‌ندروستییه‌كی باش, سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ له به‌یانیاندا: * هه‌ركات توشی هه‌ڵامه‌ت بوویت، ئاوی لیمۆ بخۆره‌وه چونكه ڤیتامین سێ تێدایه، هه‌روه‌ها گه‌ده پاكده‌كاته‌وه‌و خواردن به‌ئاسانی هه‌زم ده‌كه‌یت. * جه‌سته به خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ وشك نابێت، هه‌روه‌ها رێگرێكی باشه له زیادبوونی كێشی جه‌سته. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ته‌ندروستی پێست به‌هێز ده‌كات و رێگری له پیربوون ده‌كات. * پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئاوی لیمۆ چاره‌سه‌ری ئیلتیهابه‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ بۆنی ناوده‌مت به‌رده‌وام پاكوخاوێن و خۆش ده‌بێت. خاك – لانه كاشان س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure