15/11/2019 11:48 AM

چەند گوڵی پاییزی جوان کە ئەتوانن لەناو ئینجانه یان لە باخچەی حەوشەدا بیچێنین

 

کۆتایی هاوین و دەسپێکی پاییز و زستان بەواتای ماڵاوایی کردن لە گژوگیا نییه. کۆمەڵێک گژوگیا هەن کە لە وەرزی سەرماشدا ئەتوانن باخچه و ناوماڵەکان بڕازێننەوە. لە درێژەدا لەگەڵ چەند جۆری گوڵ ئاشنا ئەبین کە لە سەرماشدا ئەتوانن گەشە بکەن و لەناو نەچن.

1- ئانمۆنی ژاپۆنی


بەپێی گوتەی کارناسان ئەم گیایه بەشێوەیەکی هێرشبەرانه ئەژیت و لە شوێنێکی سنوورداردا کە خاک ئیزنی گەشەکردنی هیچ گیایەک نادا، "ئانمۆن"ـی ژاپۆنی بژاردەیەکی گونجاوە.

2- بنەوەشەی زستانی


هەر وەک لە ناوەکەیەوە دەرئەکەوێت ئەم گوڵە لە سەرماشدا گەشە ئەکات. بەڵام ئەبێ سەرنجی کاتی چاندنەکەی بدەن. بنەوشە بەر لەوەی پلەکانی گەرما بگەنه 5 دەرەجەی سەنتیگراد و کەمتر، ئەبێ ماوەیەک لەناو خاکدا بمێنێتەوە.

3- فۆشیا


ئەم گوڵە زۆر خۆڕاگرە و رەنگاڵەییەکی زۆر به باخچەکەتان ئەبەخشێت.  ئەتوانی فۆشیا هەم لەناو باخچە و هەم لەناو ئینجانەدا بچێنیت.

4- گەڵا-زێوین


ئەم گیایه کە وەک گیایەکی تۆز لێنیشتوو دەرئەکەوێت ئەتوانێ لە تەنیشت باقی گژوگیاکانەوە سیمایەکی جوان بە باخچەکەتان ببەخشێت.

5- بیووتی‌بری


لەخۆوە نییه کە ناوی ئەم گیایە وشەی "Beauty" تێدایه. بیووتی‌بری ئاسیایی لەبەرانبەر سەرمادا خۆڕاگرە.

 

سەرچاوە: countryliving

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved