16/11/2019 01:27 PM

مێژووی ژاپۆن - "سەردەمی کۆفان"


سەردەمی "کۆفان" سەردەمێکە لە مێژووی "ژاپۆن"دا کە بریتییە لە ماوەی 250 تا 538 بەر لەزایین و پاش سەردەمی "یایۆی" دەستی پێکردووە. "سەردەمی کۆفان" و سەردەمی "ئاسووکا" کە پاش ئەو هاتووە هەندێک جار هەر دووکیان ناویان ئەنرێ "سەردەمی یاماتۆ". ئەم سەردەمە یەکەمین سەردەمێکە کە لەمێژووی "ژاپۆن"دا تۆمار کراوە و توێژینەوە سەبارەت بەم سەردەمە بەشی هەرەزۆری ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئیشانەی کە دێرینەناسەکان ئەنجامیان داوە و وەک بنەمای ساغکردنەوەی مێژووی کەڵکی لێوەرگیراوە.
ئەمە سەردەمێک بووە لەباری کەلتورییەوە "هەناردە کردن" زۆر بەهێز بووە. پاش سەردەمی "یایۆی" لەسەردەمی "کۆفان"دا ئەبێنن کە "نیمچە دورگەی  کوریا" کارتێکەرییەکی قورسی لەسەریان هەبووە و ئێستاکە دێرینەناسەکانی ئەم سەردەمە وەک سەردەمی کەلتووری هاوبەش لە نێوان دوو نیمچە دورگەی باکوری "کوریا" واتە " کیۆشوو" و "هۆنشوو" سەیر ئەکەن. وشەی "کۆفان" لە "ژاپۆنی"دا ئەگەڕێتەوە بۆ شێوەیەک لە بەخاک سپاردن کە لە سەر گردێکی تایبەت بەڕیوەچووە. دێرینەناسەکان لایان وایە ئەم شێوەیە لە بەخاک سپاردن لەو ناوچەیەدا هاوبەش بووە. لە "چین" و " بووداییەکان" و "ڕینووسی چینی"یەکانەوە ئەم سەردەمە بە کۆتایی ئەگات.
لە لایەکی‌ترەوە سەردەمی "کۆفان" وەک سەرەتای سانترالیسمی سیاسی لە "ژاپۆن"دا سەیر ئەکرێت، واتە کاتێک کە "یاماتۆ"کان لەباشوری رۆژئاواییدا بە دەسەڵات گەیشتن و خانەدانی "ئیمپراتۆری"یان بۆنیادنا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved