16/11/2019 01:46 PM

نیشتەجێ بوونی جوولەکەکان لە ئیسرائیل


سەرهەڵدانی بیرۆکەی زایۆنیزم بووە هۆی ئەوەی جەماوەرێکی زۆری جوولەکە کۆچ بکەن بەرەو ئیسرائیل. نزیکەی 35000 جوولەکە لە ماوەی ساڵەکانی 1882 تا 1903 شوێنەکەیان گۆڕا بۆ ئەم ناوچە نوێیە. 40000 کەسی ‌تر لە ماوەی ساڵەکانی 1904 تا 1914 کەوتنە رێ بۆ نیشتمانەکەیان.
زۆربەی جوولەکەکان – نزیکەی لە سەدا 57یان- لەساڵی 1939دا لە ئەوروپا ئەژیان. بەڵام لەکۆتایی شەڕی جیهانی دووهەمدا تەنیا نزیکەی لەسەدا 35ی جوولەکەکان لە وڵاتە ئەوروپییەکان ئەژیان.
لەساڵی 1949دا پتر لە 249000 جوولەکە کۆچیان کرد بەرەو ئیسرائیل. ئەمە زۆرترین ژمارەی کۆچ بوو لە ماوەی یەک ساڵدا.
ژمارەی جوولەکەکانی ئیسرائیل لە نزیکەی 500000 کەسەوە لە ساڵی 1945دا گەیشتۆتە 5.6 ملوین کەس لە ساڵی 2010دا. ئەمڕۆکە نزیکەی لەسەدا 43ی جەماوەری جوولەکەی جیهان لە ئیسرائیل ئەژین.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved