21/11/2019 04:23 PM

پێكێ پەشیمان دەبێتەوە

جیراد پێكێی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا باس لە لێدوانێكی پێشووی خۆی دەكات .


پێكێ لە چەند لێدوانێكی پێشوی خۆیدا ئەوەی راگەیاندبوو كە لە هاوینی 2022 وازلەیاریكردن دەهێنێت بەڵام لە ئێستادا بریاری داوە ئەگەر جەستەی رێگری لێ نەكان زیاتر بەردەوام دەبێت.


جیراد پێكی لە ئێستادا لە هێڵی بەرگری بەرشەلۆنە یاری دەكات و بریاری داوە تەنها یاری بۆ بەرشەلۆنە بكات و دوای وازهێنانی لە یانەكەی روو لە هیچ یانەیەكی تر نەكات و دەست بە بازرگانی دەكات بۆ بەردەوام بوون لە داهات كۆكردنەوە .


جێی باسە ئەویاریزانە توانیویەتی لەگەڵ یانەكەی چەندین نازناوی ناوخۆی و جیهانی بەدەست بهێنێت وەلەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەهەمان شێوە چەندین نازناوی گەورەی بەدەست هێناوە .

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved