ئۆلگا تۆكارچوك (Olga Tokarczuk)، (29/1/1962) نووسه‌ر و شاعیر و فیلمنامه‌نووس و ده‌روونناسێكی پۆڵهنداییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پار به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی دارایی و سێكسییه‌وه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب نه‌درا، ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵ (2018)ی وه‌رگرت و پیته‌ر هاندكهش خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ئه‌مساڵی وه‌رگرت. ئۆلگا تۆكارچوك یه‌كه‌م نووسه‌ری پۆڵه‌ندا و پانزه‌هه‌م ژنه كه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب وه‌رده‌گرێت. یه‌كه‌م به‌رهه‌می ساڵی 1989 بڵاوكردۆته‌وه كه كۆمه‌ڵه شیعرێكه، جگه له‌وه‌ش خاوه‌نی (هه‌شت) رۆمان و دوو كۆمه‌ڵه‌چیرۆكه. ئه‌و رۆمانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌سه‌ر وه‌رگرتووه به ناوی (گه‌شته ئاسمانییه‌كان)ه كه ته‌رجه‌مه‌ش كراوه بۆ ئینگلیزی، رۆمانێكی هه‌یه به ناوی (كتێبه‌كانی یه‌عقوب) كه داستانێكی مێژووییه و (900) لاپه‌ڕه‌یه و وه‌كو باشترین رۆمانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكراوه و (170) هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشراوه. ته‌نیا سێ كتێبی ئه‌م نووسه‌ره كراوه به عه‌ره‌بی و فارسی بێگومان ئێمه‌ی كوردیش بۆ یه‌كه‌مجاره ناوی ده‌بیستین، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی خواره‌وه تاڕاده‌یه‌ك به بیروبۆچوونه‌كانی ئاشنامان ده‌كات. له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم ئۆلگا تۆكارچوك یه‌كێكه له نووسه‌ره خۆشه‌ویسته هاوچه‌رخه‌كانی پۆڵه‌ندا. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 2018ی وه‌رگرت، نۆ ساڵ پێش ئێستا له په‌راوێزی پیشانگه‌یه‌كی كتێبدا له شاری پراگ، رادیۆی ئه‌وروپای ئازاد، رادیۆی ئازادی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كردووه. خاتوو ئۆلگا تۆكارچوك كه ئێستا ته‌مه‌نی په‌نجاو حه‌وت ساڵه له‌م گفتوگۆیه‌دا كه له حوزه‌یرانی (2010)دا له‌گه‌ڵیدا كراوه، له‌باره‌ی كێشه‌كانی چالاكیی ئه‌ده‌بی له پۆڵه‌ندا و رۆڵی نووسه‌ران له كۆمه‌ڵگا دیموكراسی و دیكتاتۆرییه‌كاندا قسه‌ی كردووه. دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه له دوای نۆ ساڵ به مه‌به‌ستی ئاشنابوونه به شێوازی لێكدانه‌وه و تێڕوانینه‌كانی خاتوو ئۆلگا تۆكارچوك. *له رابردوودا نووسه‌ران له كۆمه‌ڵگادا وه‌كو كه‌سانێكی به توانا حسابیان بۆ ده‌كرا كه ده‌یانتوانی كار له خه‌ڵك بكه‌ن، ئایا ئه‌م دۆخه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه؟ رۆڵی نووسه‌ران به‌كرده‌وه له كۆمه‌ڵگاكاندا چییه؟ -رۆڵی نووسه‌ران هه‌میشه رۆڵێكی سیاسی بووه، سیاسی به مانای گشتی چه‌مكی ئه‌م وشه‌یه. مه‌به‌ستم له سیاسی مامه‌ڵه‌ی هۆشیارانه‌یه له‌گه‌ڵ واقیعی ده‌روبه‌رمان. به رای من له‌به‌ر هه‌مان هۆ له زۆر لایه‌نه‌وه نووسه‌ران چه‌ند گۆشه‌یه‌ك بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعدا ده‌دۆزنه‌وه كه گه‌لێ مه‌سه‌له‌ی له وێناكردن نه‌هاتوو و نهبینراومان بۆ روون ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یخه‌نه به‌رچاومان. به ده‌ربڕینێكی دیكه نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵێ مه‌سه‌له كه ئێمه توانای ده‌ستنیشانكردن یانمان له ده‌ستداوه، ئه‌و مه‌سه‌له و حاڵه‌تانه‌ی كه خوومان پێوه‌گرتوون و ئاسایی دێنه به‌رچاو. ئه‌م حاڵه‌تانه به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگا دیكتاتۆرییه‌كاندا، ئاسایی چه‌وت و پڕ توندوتیژین. نووسه‌رێك به‌م شێوه‌یه و له‌وانه‌یه كه‌مێك رۆمانتیك خۆی نیشان بدات، له ژیانێكی زۆر خێرادا كه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ریت واقیع قبووڵ ده‌كه‌ین، رۆڵی زه‌نگێكی هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی هه‌یه. ئه‌ده‌بی چۆنایه‌تی، ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی كه ئامانجی به ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێك بێت هه‌میشه ئه‌ده‌بێكی سیاسییه. *ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه نووسه‌ران توانای گۆڕینی واقیعیان هه‌یه؟ -به‌ڵێ، بێگومان. هونه‌ر توانای گۆڕینی واقیعی هه‌یه. به‌و دیدگایانه ئاشنامان ده‌كات كه قابیلی وێناكردن نین و نابینرێن. كاتێ ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ین جیهان چه‌ند ده‌توانێت جیاواز بێت له رووی سیاسییه‌وه چالاكتر ده‌بین. بیرۆكه‌ی جیاواز و رێگه‌چاره‌ی دیكه ده‌دۆزینه‌وه. ئه‌م حاڵه‌ته له‌وانه‌یه له كۆمه‌ڵگا دیكتاتۆرییه‌كاندا جیاوازیی و ناكۆكی له نێوان نووسه‌راندا دروست بكات. هه‌ندێكیان داكۆكی له رژێم ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تر له‌گه‌ڵ ناڕازییه‌كاندا داوای گۆڕانكاریی ده‌كه‌ن. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له سیستمه دیكتاتۆرییه‌كاندا ته‌واو دیاریكراو و روون و ئاشكرایه به‌ڵام له سیستمه دیموكراسییه‌كانیشدا راسته. لێره (له خۆرئاوا) پێویستی به رۆڵی نووسه‌رێك زیاتره كه بتوانێت هۆشیاری ئێمه بێ‌دار بكاته‌وه و په‌ره‌ی پێبدات، چونكه دیموكراسی ده‌توانێت هه‌ستیارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێمه سست و ته‌مه‌ڵ بكات. كاتێ وه‌زعی ئێمه باشتر بێت و هه‌ست به ئه‌من و ئاسایش بكه‌ین ئاره‌زووی سروشتی بۆ دروستكردنی گۆڕانكاریی له ده‌ست ده‌ده‌ین. *رای تۆ سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵاته ره‌سمییانه‌ی حكومه‌ت چییه كه له سه‌رده‌می سۆسیالیستی‌دا له پۆڵه‌ندا و باقی وڵاتان به نووسه‌ران ده‌دران؟ ئایا ئه‌م خه‌ڵاتانه ته‌نیا (بهرتیلێك) بوون كه حكومه‌ته‌كان بۆ راكێشانی نووسه‌رانی سه‌ركه‌ش و بیر وڕا جیاواز ده‌یانبه‌خشین؟ -به‌و شێوه‌یه‌ی كه من بار و دۆخی پۆڵه‌ندای پێش گۆڕانكارییه‌كانی (1989) م دێته‌وه یاد، حكومه‌ت هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا نووسه‌ران بكڕێت. ره‌فتاری حكومه‌ت له‌گه‌ڵ نووسه‌راندا گه‌مه‌یه‌كی زیره‌كانه و له هه‌مانكاتدا هه‌ستپێنه‌كراو بوو. هه‌ر ئێستا بیر له (Jarosław یارۆسلاو ئیواشكیهویچ- Iwaszkiewicz) ده‌كه‌مه‌وه، كه نووسه‌رێكی بێوێنه و زۆر زیره‌ك بوو، به‌ڵام له گه‌مه‌یه‌كی بێكۆتاییدا له‌گه‌ڵ رژێمی ده‌سه‌ڵاتداردا نغرۆ بوو، له كۆتاییدا زۆر له‌سه‌ری كه‌وت. «ئه‌م نووسه‌ره له ساڵی 1989دا دوای روخانی سیستمی كۆمۆنیستی ده‌سه‌ڵاتداری پۆڵه‌ندا متمانه‌ی خۆی له ده‌ستدا و نووسینه‌كانی له كتێبی قوتابخانه‌كاندا لابران، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خۆشه‌ویستیی به‌رهه‌مه‌كانی تاڕاده‌یه‌ك ژیاوه‌ته‌وه.» *بارودۆخی دارایی و ده‌رامه‌تی نووسه‌ران له پۆڵه‌ندا چۆنه؟ ئایا به نووسینی به‌رهه‌می چیرۆك و رۆمانی باش ده‌توانن بژین؟ -به‌ڵێ، به‌ڵام ده‌رامه‌ت به‌و راده‌یه نییه كه بتوانێت له ئاینده‌دا ژیانێكی ئیسراحه‌تی پێ زامن بكات. پێم وایه له ئه‌وروپای خۆرئاوا زۆربه‌ی نووسه‌ران ژیانیان له شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كانیان و فرۆشتنی كتێبه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن. له ئه‌ڵمانیا سیستمێكی په‌ره‌سه‌ندوو و ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆرسه‌ی خوێندن هه‌یه. سیاسه‌تی حكومه‌تێكی هۆشیاره كه پشتیوانی له نووسه‌رانی وڵاته‌كه ده‌كات. كۆماری ئیرله‌ندا سه‌رمه‌شقێكی باشه. ئه‌م وڵاته بچووكه سیستمێكی دارایی تایبه‌تی بۆ نووسه‌ران دروستكردووه. له كۆماری ئیرله‌ندا نووسه‌ران باج ناده‌ن یان بڕێكی زۆر كه‌م ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتووانی شه‌ش ملیۆنی ئه‌م وڵاته بچووكه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی به‌رهه‌می كلتووریی وڵاته‌كه له‌وانیش مۆسیقا به‌راورد بكه‌یت ده‌گه‌یته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م سیستمه سه‌ركه‌وتوو بووه. پشتیوانیی حكومه‌ت یه‌كێكه فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی كلتووری. بریا له پۆڵه‌نداش بایه‌خێكی ئاوایان به‌كه‌لتوور ده‌دا. هه‌ندێ ده‌رامه‌تی من له شوێنی ده‌رس وتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داهێنه‌رانه له زانكۆ دابین ده‌بێت. نزیكه‌ی (ده) ساڵه سه‌ركه‌وتوو بووم و توانیومه له شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كانم ژیانم دابین بكه‌م. خۆشگوزه‌ران نیم، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ناچار نیم ئیشێكم هه‌بێت كه هه‌میشه‌یی بێت. *تۆ له‌باره‌ی روسیاوه زۆر راشكاو بوویت و سه‌باره‌ت به چه‌مكی ده‌روونزانیی گشتی زۆرت نووسیوه. به حسابكردن بۆ مێژووی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا و پۆڵه‌ندا له‌باره‌ی ئه‌م وڵاته‌وه رات چییه؟ -زۆر سه‌فه‌ر ناكه‌م بۆ روسیا، به‌ڵام سێ ساڵ پێش ئێستا واته‌ی 2007 له‌وێ بووم، زۆر مه‌سه‌له به‌لامه‌وه قابیلی تێگه‌یشتن و قبووڵكردن نه‌بوو. به‌ڕای من ته‌نیا رێگه‌ی وه‌سفكردنی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له فه‌زای فه‌رامۆشكردنی گشتیدا نغرۆ بووه، بێداركردنه‌وه‌ی هه‌ستی هاوخه‌می و گه‌رم و گوڕییه له‌لای خه‌ڵك، له رێگه‌ی نیشاندانی روخساره مرۆیی و باوه‌كانی ژیانه‌وه. من ئه‌م بیرۆكه‌یه و تێگه‌یشتنی ئه‌م هه‌سته‌م له نوێترین كتێبمدا به ناوی «راكهرهكان»به‌كارهێناوه. له‌م رۆمانه‌دا به درێژی باسی هه‌ڕه‌شه‌ی روسیام كردووه. هه‌وڵمداوه زۆرترین ورده‌كاریی شیاوی ژیانی كه‌سێكی ئاسایی روون بكه‌مه‌وه كه به جۆرێك له جۆره‌كان له سیستمه‌كه‌دا گیرۆده بووه و زیندانیكراوه. كه‌سێكی ئاوا ئاسایی زمان و ده‌سه‌ڵات یان توانای ناڕه‌زایی نییه به‌رامبه‌ر سیستمه‌كه. كێشه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی ئه‌وروپایه كه كۆمه‌ڵگا، كه ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵێین كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، زۆر لاواز و بێتوانایه. هه‌ندێ جار خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرئاوا هه‌ست به‌م خاڵه ناكه‌ن. له روانگه‌ی منه‌وه روسیا وڵاتێكه كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی تیایدا وجودی نییه. *دوای رووداوی ئاسمانیی مانگی نیسانی (2010) كه تیایدا سه‌رۆك كۆمار (لخ كاچینسكی) و ژماره‌یه‌كی زۆر له كاربه‌ده‌ستانی باڵای پۆڵه‌ندا كوژران، حكومه‌تی روسیا له مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا هاوده‌ردیی و دۆستایه‌تییه‌كی زۆری نیشاندا. ته‌نانه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی پۆڵه‌ندا (رادوسواف سیكورسكی) باسی برایه‌تی سلاڤهكانی كرد له نێوان پۆڵه‌ندا و روسیادا. تۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیی و نزیكایه‌تییه چۆن ده‌بینیت؟ -به‌ڕای من مامه‌ڵه و ره‌فتاری پۆڵهنداییهكان له‌گه‌ڵ روسیادا ته‌قریبه‌ن هه‌میشه یه‌كسان بووه. له لایه‌كه‌وه، هه‌روه‌كو (ئاده‌م میتسكیهویچ) شاعیری سه‌ده‌ی نۆزده وتوێتی په‌یوه‌ندییه‌كانیان زۆر گه‌رم و گوڕ بووه و ته‌نانه‌ت به هاوڕێیانی «مۆسكۆ» ناویان ده‌بردن كه نیشانه‌ی په‌یوه‌ندی گه‌رم و گوڕه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی روسیا. به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه هه‌میشه ترس و نیگه‌رانییه‌كی زۆر سه‌باره‌ت به حكومه‌تی روسیا هه‌بووه كه له روانگه‌ی ئێمه‌ی پۆڵهنداییهوه وه‌كو ده‌سه‌ڵاتێكی ئاسیایی ترسناك و هه‌ڕه‌شه‌كه‌ر لێك ده‌درێته‌وه، ده‌ڵێی له مهدهنییهتێكی دیكه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. *چۆن ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان تا ئه‌و راده‌یه باش و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان تا ئه‌و راده‌یه خراپ بن؟ -چونكه له روسیا دیموكراسی وجودی نییه. روسیا وڵاتێكی نۆرماڵی ئه‌وروپایی نییه. به جۆرێك ده‌توانرێت بگوترێت كه سیستمێكی پۆست فیوداڵییه. خه‌ڵكی كه‌م ده‌ستیان به‌و كه‌سانه ده‌گات كه له ده‌سه‌ڵاتدان. خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌دا كاربه‌ده‌ستان هه‌ڵنابژێرن، بۆیه له ئه‌نجامدا كاربه‌ده‌ستان له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ستیشی پێبكه‌ن ناتوانن بارودۆخه‌كه بگۆڕن. له ئه‌نجامدا پۆڵهنداییهكان تێگه‌یشتوون و له چه‌ندین سه‌ده‌ی پێش ئێستاشه‌وه هه‌روا بووه، كه سه‌ربازانی سوپای سوور له راستیدا نوێنه‌رانی ئه‌و سیستمه سه‌ركوتكه‌ر و ترسناكه نه‌بوون. سه‌رچاوه: cafecatharsis.ir
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure