شەڕی عوسمانییەکان بریتی بوو لەکۆمەڵێک شەڕ کە لەنێوان ئیمپراتۆری عوسمانیەکان و هەندێک وڵاتی جۆراوجۆری "ئەوروپا" لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ڕووی دا و تا نزیکەی سەدەی 20ی خایاند. یەکەمین شەڕ کە لەشەڕی نێوان "بیزانس- عوسمانی"دا دەستی پێکرد لە "ئاناتۆلی"یەوە لە کۆتایی سەدەی 13ـەوە دەستی پێکرد و لەناوەڕاستی سەدەی 14ـدا گەیشتە "ئەوروپا" پاش ئەمە شەڕی "عوسمانی- بۆلغاری"یەکان دەستی پێکرد و پاش ئەمەش شەڕی "عوسمانی- سێربیا"کان لە ناوەڕاستی سەدەی 14ـدا روویدا. زۆربەی ئەم شەڕانە دەرکەوتەکەی بوو بەوەی "عوسمانی"یەکان ئیمپراتۆری خۆیان تا "باڵکان" درێژبکەنەوە. "عوسمانی"یەکان درێژەیان بەپاوانخوازی خۆیاندا و زۆربەی هێرشەکانیان لە سەدەکانی 15 و16ـدا ئەنجامدا و لووتکەی ئەم شەڕانەش بەو دەرەنجامە گەیشت"عوسمانی"یەکان رایانگەیاند کە "ئەوروپا" بەشێک لە ئیمپراتۆرییەکەیانە. شەڕی "عوسمانی- ڤێنیزی"یەکان نزیکەی سێ سەدەی خایاند کە لە 1423ـەوە دەستی پێکرد و تا 1718 درێژەی هەبوو. لەم ماوەیەدا ئەم ڕووداوانە ڕوو ئەدەن: تێکشکانی "نێگرۆپۆنتێ" لە 1470ـدا، تێکشکانی "فاماگۆستا" لە 1571ـدا، تێکشکانی سۆپای "عوسمانی" لەشەڕی "لێپانتۆ"دا لە 1571، رووخانی "کاندیا" لە 1669ـدا، هەمیسان وەرگرتنەوەی "مۆرێئا" لە لایەن "ڤینیزی"یەکانەوە لە 1680ـدا و هەمیسان لەکیسدانەوەی لە 1751ـدا. تەنیا دوورگەیەکی "یۆنانی" کە لەژێر دەسەڵاتی "ڤینیزی"یەکاندا ماوە بریتی بوو لە دوورگەی "کۆرفۆ".
سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure