28/11/2019 12:58 PM

بەشێک لە گۆی زەوی کە هیچ بوونەوەرێک لەوێدا مافی ژیانی نییه


ژیان لە زۆرینەی بەشەکانی زەویدا لەگەڕدایه. تەنانەت لە دەشتە وشک و گەرمەکان، جەمسەرە ساردەکان و هەروەها قووڵترین بەشی ئەقیانووسەکان. بەڵام لەوانەیه جێی سەرنج بێ بۆتان کە توێژەرانی دامەزراوەیەکی زانست و تەکنەلۆژیای ئیسپانی لەم دواییانەدا شوێنێکیان لەسەر زەوی دۆزیوەتەوە کە ژیان لەوێ بێمانایه. ئەم شوێنە لە حەبەشە هەڵکەوتووە و ناوی "Dallol"ـە و تەنانەت مایکرۆئۆرگانیزمەکانیش لەوێ ناژین.
دالۆل یەکێک لە گەرمترین شوێنەکانی گۆی زەوی و خاکەکەی ئاسیدی و سوێرە. دەریاچەکان تا سەرەوەی گڕکانەکان هەڵکشاون. چاڵی "داناکیل"ـی حەبەشە پڕە لە خوێ، غازاتی ژەهراوی و ئاوی کوڵاو. پلەکانی گەرما لەم ناوچەیە لە رۆژانی زستاندا لە سەرەووی 45دەرەجەی سەنتیگرادە. بەشێک لە چاڵە خوێکانی ئەم ناوچەیە خاوەنی PHـی نیگەتیڤن.
"پۆرفیکیسیۆن لۆپز گراسیا" بایۆلۆژیست و رێبەری توێژینەوەکان لەناوەندی توێژینەوەی زانستی لەم بوارەدا ئەڵێ: "پاش تاقیکردنەوەی نموونە گەلێکی زۆر لەم ناوچەیە دڵنیا بووین لەم چاڵە سوێر و ئاسیدیانەدا کە پڕن لە مەکنیسیۆم، هیچ بوونەوەرێک ناژیت"
هەڵبەت لەدەروەی چاڵەکان چیرۆکەکە بەشێوەیەکی ترە، چونکە هەندێک مایکرۆئۆرگانیزم هەن کە زۆریان حەز لە خوێیه. بەڵام ئەم بوونەوەرانەش لەناو چاڵەکاندا بەهۆی بوونی مەکنیسیۆمەوە توانای ژیانکردنیان نییه.

 

سەرچاوە: cnn

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved