28/11/2019 01:10 PM

چەند تایبەتمەندیی بەڕواڵەت بێ‌ سوودی جەستەی مرۆڤ کە کارکردەکانیان نازانین


جەستەی مرۆڤ سەرزەمینێکی سێحراوی و سەیروسەمەرەیە. هەر ئێستا ئەگەر سەیری خۆتان بکەن لەوانەیه هەندێک شت ببینن کە لاتان وابێ بێ‌سوودن و کەڵکیان نییه. بۆ نموونە مووی جەستە کە هەمیشە کورتیان ئەکەینەوە. بەڵام هەر ئەم مووانه بوونه هۆی بەردەوام بوونی تۆرەمەی مرۆڤ. لە درێژەدا تیشک ئەخەینە سەر چەند ئەندامێ بەڕواڵەت بێ‌ کەڵکن بۆ جەستە و ئەو کارکردانەی کە لە چاوی ئێمە ونن.

1- خاڵی گۆشتی

 خاڵە گۆشتییەکان کاتێک دروست ئەبن کە خانەکانی پێست لەجیاتی ئەوەی لەسەرانسەری پێستدا بڵاو ببنەوە، بەکۆمەڵ گەشە ئەکەن. ئەم خاڵانه بەگشتی زیانیان نییه. بەڵام هەندێک جار ئەتوانن نیشانەی کێشەیەکی تەندروستی بن بۆ نموونه شێرپەنجە. Mole-mapping شێوازێکی پزیشکییە کە بەتاوتوێ کردنی ئاڵوگۆڕی لەناو ئەم خاڵانەدا ئەتوانێ سەرەدواێکی باش بێت بۆ دەستەبەرکردنی زانیاری سەبارەت بە نەخۆشییەکان.

2- برۆ

 برۆ چاوەکانمان لەبەرانبەر شێداری و عارەقەکردنەوە ئەپارێزن. پاشان لەو رووەوە کە حاڵاتی جۆراوجۆری برۆکان ئەتوانێ بەباشی هەستەکانی ئێمە بگوازێتەوە، کارکردێکی زۆر بەهێزی لە پەیوەندییەکانی ئێمەدا هەیە.

3- زمانی بچووک

 زمانی بچووک کوتە گۆشتێکە کە بەکۆتایی قورگەوە هەڵواسراوە و تەنها لە جەستەی مرۆڤدا هەیه. بەپێی توێژینەوەکان زمانی بچووک کارێک ئەکات کە ئێمە بتوانین لە کاتی نووشتانەوەدا ئاو بخۆینەوە و بۆ قسەکردنیش یارمەتیمان ئەدات

4- مووەکانی قاچ

 لەوانەیه زۆرتان بیر لەوە کردبێتەوە ئاخۆ ئەم مووانه چ سوودێکیان هەیه. بەڵام ئەبێ ئەوە بزانن کە ئەو کاتەی وا جلوبەرگ بەم شێوەیە دانەهاتبوو، ئەو ماسولکە بچووکانەی کە دەوروپشتی فۆلیکۆلی مووەکانیان گرتووە، مووەکان راست ئەکەنەوە و ئەبنه هۆی گەرم داهاتنی قاچەکان. واتە کارکردی بەتانییەکیان بۆ مرۆڤ هەیه.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved