29/11/2019 11:35 AM

پارک جوان های


"پارک جوان های" سەرۆک کۆماری پێشوی "کوریای باشور" بوو کە لە ماوەی ساڵەکانی 2013 تا 2017ـدا وەک هەژدەمین سەرۆک کۆماری "کوریای باشور" ڕۆڵی گێڕا. "پارک" یەکەمین خاتوونێک بوو کە بۆ پلەی سەرۆک کۆماری لە "کوریای باشور" هەڵبژێردرا و هەروەها یەکەمین سەرۆک کۆماری خاتوون بوو کە بە دەنگدانی گشتی لە لایەن زۆرینەوە پەسند کرا لە گشت ڕۆژهەڵاتی "ئاسیا"ـدا. بەر لەوەی ببێتە سەرۆک کۆمار، "پارک" سەرۆکی پارتی مۆحافیزەکاری نەتەوەیی بوو لە ماوەی ساڵەکانی 2004 تا 2006 و دواتر لە 2011ـەوە تا 2012. ئەو هەروەها یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نەتەوەیی بوو و لە چوار خولی بێ‌پسانەوەدا لە ماوەی ساڵەکانی 1998 تا 2012ـدا ڕۆڵی گێڕا. باوکی ئەو "پارک-چانگ هی" سەرۆک کۆماری "کوریای باشور" بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1963 تا 1979ـدا.
لە پۆلین‌بەندییەک کە لە ساڵی 2013 بۆ 2014ـدا کرا، "پارک" یازدەهەمین کەسی بەهێزی ژن بوو لە نێوان سەد ژنی بەهێزی جیهان‌دا و هەروەها بەهێزترین ژنی رۆژهەڵاتی "ئاسیا" بوو. لە ساڵی 2014ـدا پلەی 46ـەمین کەسی بەهێزی جیهانی پێدرا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved