29/11/2019 12:06 PM

"جانی ئایۆ" کۆمپانیای ئەپڵی جێهێشت


چەند مانگ لەمەوبەر هەواڵێک بڵاو بۆوە سەبارەت بەوەی کە "جانی ئایۆ" کۆمپانیای ئەپڵ جێدەهێڵێت. ئەم دیزاینەرە بێ وێنەیە ئیتر لە کۆمپانیای ئەپڵ ئیش ناکات و ناوی لە لاپەڕەی تایبەت بەرێبەرانی ئەم کۆمپانیایەدا نەماوە. ئەم دیزاینەرە بەناوبانگە لە ساڵی 1992ـەوە هاتە ناو ئەپڵەوە و لە 1996ـدا بوو سەرۆکی بەشی دیزاین لەم کۆمپانیایەدا. دوایین رۆژی دەوامی "جانی ئایۆ" لە ئەپڵ ببوو بە نهێنییەکی گەورە، چونکە لەراگەیەندراوەکەی ئەپڵدا تەنها ئاماژە بەوە کرابووە کە ئەم دیزاینەرە لەم کۆمپانیایه جیا ئەبێتەوە.
ئایۆ پاش جێهێشتنی ئەپڵ کۆمپانیای دیزاینی خۆی دامەزراند و ساڵی داهاتوودا دەست دەکات بە چالاکی. ئەپڵ ئەبێب بە یەکێک لە کڕیارەکانی ئەم کۆمپانیایه کە ناوی LoveFormـە. ئایۆ ئەم کۆمپانیایە لەگەڵ دۆست و هاوکاری دێرینی خۆی واتە Maec Newson بەڕێوە ئەبات. لەکاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەی "ئایۆ" لە ئەپڵ، سەرۆکی ئەپڵ- "تیم کۆک" رائگەیاند:
ئەپڵ تواناکانی "ئایۆ" بەشێوەی راستەوخۆ بەکاردێنێت. سەرەڕای ئەمە، کەڵک لە سەبر و تەحەمولی بێ وێنەی ئەو تیمی دیزانەرەی کە پێکیهێناوە وەردەگرین. پاش چەندین ساڵ هاوکاری نزیک، خۆشحاڵم کە ئەم پەیوەندییە درێژەی ئەبێت. ئێمە لە داهاتووشدا لەگەڵ "ئایۆ" لە پەیوەندیدا دەبین.
زۆرکەس چاوەڕوانی دیزاینە نوێیەکانی LoveFormـن. Lve و Newson تا بەئێستا بەهاوکاری یەکتر کۆمەڵێک بەرهەمیان دیزاین کردووە، بۆ نموونە: ئەپڵ واچ/ کاتژمێری دەست، ئەڵقەی ئەڵماس و داری کریسمەس. لەوانەیه ئەم کۆمپانیا نوێیه ئەرکی دیزاینی Apple Carـیشی پێ سپێردرابێت. بەگشتی ئەبێ لە داهاتوودا چاوەڕوانی دیزانه بێ وێنەکانی "جانی ئایۆ" بین.

 

سەرچاوە: theverge

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved