30/11/2019 01:32 PM

ئەو وڵاتانەی تەنها یەک کەسی زۆر دەوڵەمەندیان هەیه

لە ئێستادا واتە 2019، نزیکەی 2,135 دەوڵەمەندی زەبەلاح لە جیهاندا هەیه. زۆرینەی ئەم کەسانە لە ئەمریکا، چین، روسیا، ئەلمانیا و بەریتانیا ئەژین. رێژەی دەوڵەمەندانی ئەمریکا 705 کەسن. پاشان چین به 285 کەس لە پلەی دووهەمدایە. لە ئەلمانیا 146 دوڵەمەندی زەبەلاح تێیدا ئەژین و لە پلەی سێهەمدایه.
بەڵام هەندێک لە وڵاتانی جیهان تەنها یەک دەوڵەمەندی زەبەلاحیان هەیه. لە خوارەوەدا ئاماژە بە بەشێکیان ئەکەین.

جەزایر: Issad Rebrab


کۆی دارایی: 3/8 ملیار دۆلار
سەرچاوەی داهات: مادە خۆراکییەکان
Rebarb دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گەورەترین کۆمپانیای کەرتی تایبەتە لەجەزایر. ناوی ئەم کۆمپانیایه Cevitalـە و خاوەنی یەکێک لە گەورەترین کارگەکانی پاڵاوتنی شەکری جیهان، کارگەیەکی پۆڵا لە ئیتاڵیا، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئامێری کارەبایی لە فەڕەنسا و هەروەها کۆمپانیایەکی پاڵاوتنی ئاوە لە ئەلمانیایە.

ئانگۆلا: Isabel dos Santos


کۆی دارایی: 2/2 ملیار دۆلار
سەرچاوەی داهات: سەرمایەگۆزاری
Dos Santos کچەگەورەی سەرۆکی پێشووی وڵاتی ئانگۆلا واته Jose Eduardo dos Santosـە کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە 2017ـدا کۆتایی هات. ئەم خاتوونه لەماوەی سەرۆکایەتی باوکیدا، لە چەندین کۆمپانیای ئەم وڵاتەدا بوو بە خاوەن پشک.

جۆرجیا:  Bidzina Ivanishvil


کۆی دارایی: 4/9 ملیار دۆلار
سەرچاوەی داهات: سەرمایەگۆزاری
Iivanishvili بەر لەوەی لە 2013ـدا بگەڕێتەوە بۆ جۆرجیا، لە رێگای سەرمایەگوزاری لە بواری کانزاکان و هەروەها بانکێک لە روسیا توانی ئەم داراییە دەستەبەر بکات. ئەم پیاوە ماوەی 13مانگ سەرۆکی حکومەتی جۆرجیا بوو.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved