30/11/2019 03:02 PM

هۆکارەکانی ئاوی لووت لەوەرزە ساردەکاندا

 

رۆژێکی ساردی پاییز بخەنە بەر زەینتان کە بەپەلەن و ئەتانەوێ بڕۆن بۆ سەر کارەکەتان و لەنەکاو هەست ئەکەن ئاوی لووتیشتان بەهەمان ئەندازە بەپەلەیه کە بێتە دەرەوە! هەڵبەت لەو کاتەدا هیچتان پێناکرێ جگە لەوەی دەستەداومێنی کلینێکس بن. بەڵام ئەم بابەتە هۆکاری زانستیشی هەیه و لە درێژەدا باسی ئەکەین. 
ئاوی لووت لە وەرزی سەرمادا بۆ زۆرینەی کەسەکان حاڵەتێکی ئاساییه، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە جەستەیان هەستیارە. ئەم بابەتە ناویشی لێ نراوە و پێی دەگوترێ: "خلیسکێنەی لووت". لە توێژینەوەیەکدا روون بۆوە کە 96٪ـی بەشداربووانی راپرسییەکە گوتوویانه کە تا رادەیەک ئەزموونی ئەم کێشەیەیان هەیه و 48٪ـی ئەم کێشەیە لە ئاستی مامناوەند و بەرزدابوو. 
گۆیا ئاوی لووت یەکێک لە میکانیزمەکانی جەستەیه لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بای سارد. هۆکاری ئەم بابەتەش بۆ دوو کارکردی سەرەکی لووت ئەگەڕێتەوە:
 1-فیلتەرکردنی بەکتریاکان بۆ ئەوەی نەڕۆنە ناو سییەکانەوە.
 2-گەرمکردنی هەوا بەر لەوەی بڕواتە ناو سییەکانەوە.

 لە کەشووهەوای سارددا جووڵەی مووە باریکەکانی ناو لووت کەم ئەبێتەوە، واته ئەو مووانەی کە ئەبنه هۆی جووڵەی شلەمەنییەکانی ناو لووت. لە ئەنجامی ئەم خاوبوونەوەیەدا بەکتریاکان دەرفەتی زاوزێ و بڵاوبوونەوەیان ئەبێت و کەسەکە تووشی نەخۆشی ئەکەن. بەڵام لووت لە شڕی دژی بەکتریاکان بەردەوام ئەبێت و بە بەرهەمهێانی شلەمی زیاتر ئەبێته هۆی جووڵەی بەکتریاکان و بەگشتی بەرگری لە زاوزێ کردنیان ئەکات. 
هۆکارێکی دیکەی ئاوی لووت شێدارکردنی ناو لووتە لەو کاتانەدا کە کەشوهەوا وشکە، چونکە ئەو هەوایەی کە ئەڕواتە ناو سییەکانەوە ئەبێ شێدار بێت. هەوای سارد بەنسبەت هەوای گەرمی هاوین زیاتر ئەبێته هۆی وشکبوونی هەوا، کەوابوو لە وەرزی سەرمادا رادەی ئاوی لووت بەرز ئەبێتەوە.

 

سەرچاوە: thehealthy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved