1/12/2019 11:50 AM

ئاڵۆزی هەرکام لەم بەشانەی ماڵەوە نیشانەی کێشەیەکی دەروونی تایبەتە

چێشتخانه


ئەگر بینیتان چێشتخانەی ماڵێک زۆر ئاڵۆز و شێواوە لەوانەیه خاوەن ماڵەکە تووشی خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ هاتبێت. ئەم کەسە بەردەوام لەگەڵ دەروونی خۆی لەحاڵەتی شەڕدایه و کاروباری ئاسایی ژیانی بۆ رێکوپێک ناکرێت. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیه کە ئەم کەسە کەسێکی نابەرپرس بێت و بەردەوام ئەم جۆرە ئەرکانه دوائەخات.

ژووری خەو

 ئەگەر ژووری خەو و سەر تەختی خەوی کەسێک پڕ بێت لە کەرەستەی جۆراوجۆر بۆ نموونه جل و کتێب و ئامێرەکانی مەکیاج و زبل و شتی لەم چەشنە، لەوانەیه ئەم کەسە لەگەڵ کەسێکی دیکە تووشی کێشە هاتبێت یان بەهۆی بابەتێکی سۆزدارانەوە زەینی ئاڵۆز بووبێت. ئەم کەسە ئەم ئەنجامدانی ئەم کارە لەجیاتی چارەسەریی راستەقینەی کێشەکەی سەرپۆشیان لەسەر دابنێت و فەرامۆشیان بکات.

پەنجەرەکان


ئەو تۆز و خۆڵەی کە لە پەنجەرەکان ئەنیشێت جۆرێک پەردەیه بۆ ئەوەی خاوەن ماڵ پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە کەم بکاتەوە. کاتێک ئەم کەسە هیچ حەزی لەوە نەبێت پەنجەرەکان پاک بکاتەوە لەوانەیه تووشی خەمۆکی و بێ هیوایی هاتبێت. ئەم کەسانه زیاتر لە رابردوودا ئەژین، بەڵام ئەتوانن هاودەم و هاونشینێکی باش بن.

مێزی کار

 ئاڵۆزی مێزی کار لەوانەیه نیشانەی داهێنەریی یان کاڵبوون و پشتگوێ خستنی کارەکان بێت. ئەگەر کەرەسەکانی سەر مێزەکە زۆر رێکوپێک داندرابێت و هەر شتێک لەسەر جێگای خۆی بێت و بەردەوام هەوڵ بدات ئەم هەماهەنگییه نەشێوێت نیشانەی جۆرێک دڵەڕاوکێ و نا ئارامیه. هەڵبەت ئەم بڕیارانه رێژەیین، بەڵام زێدەڕۆیی لەهەر بابەتێکدا بەگشتی ئەتوانێ نیشانەی کێشەیەکی دەروونی بێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved