1/12/2019 11:55 AM

ستۆن مارتین DBX بەشێوەی فەرمی ناسێندرا

ستۆن مارتین بەردەوام ئۆتۆمبێلی سەرنجڕاکێش رەوانەی بازاڕ ئەکات. لە ئێستاشدا نوێترین بەرهەمی خۆی واتە DBXـی خستۆتە بەر دیدی کڕیارەکانی ئۆتۆمبێل. ئەم بەرهەمە نوێیه ئۆتۆمبێلێکی سپۆرت و لۆکسە و هێزی زۆر ئەخاتە بەردەستی شۆفێرەکەی. ستۆن مارتین بۆ دابینکردنی سیستەمی زانیاری وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەکە لە ئۆپشنەکانی کۆمپانیانی مارسیدس بێنز کەڵک وەردەگرێت. لە کابینی BDXـدا دوو شاشە جێگیر کراوە، یەکەمیان 10.25 و دووهەمیان 12.3 ئینچە. هەروەها لە دیزاینی ناوەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە چەرم بەکارهاتووە و جێگایەکی زۆر فرەوانی بۆ دانیشتوانی ناو ئۆتۆمبێلەکە لەبەرچاو گیراوە. ئەگەر کورسییەکانی پشتەوە بەکار نەهێنن ئەتوانن بینووشتێننەوە و کەلوپەلێکی زۆری پێ بگوازنەوە.


بزوێنەری DBX جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ مۆدێلی DB11 نییه. ئەم بزوێنەرە خاوەنی 8 سیلەندەرە و قەبارەکەی 4 لیترە و تۆربۆشارژێکی دوو دانەییشی لەسەر جێگیرکراوە. ئەم وزە خانەیه توانای بەرهەمهێنانی 542 ئەسپەهێز وزەی هەیه و ئەتوانێ خێرایی ئۆتۆمبێلەکە لەماوەی 4.3چرکەدا لە سفرەوە بگەیەنێتە 100 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا.
نرخی سەرەکی ئەم ئۆتۆمبێلە بریتانیه 189,900 دۆلارە و ناردنەکەی لە کۆمپانیاوە بۆ مشتەری 3,086 دۆلاری خەرج ئەبێت. کڕیاران لە ئەمریکای باکوور لەنیوەی دووهەمی ساڵی نوێوە ئەتوانن ئەم ئۆتۆمبێلە بکڕن.

 

 سەرچاوە: cnet 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved