1/12/2019 12:02 PM

هێلاری کلینتۆن

"هێلاری دیان رۆدهام کلینتۆن" سیاسەتمەدار و دیپلۆماتێکی "ئەمریکی"یە کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ، لە ساڵەکانی نێوان 1993 تا 2001  خاتوونی یەکەمی "ئەمریکا" بوو واتا خێزانی سەرۆک کۆماری "ئەمریکا" بوو. "هێلاری" لە ساڵەکانی 2001 تا 2009 سیناتۆر بووە و لە 2009ـوە تا 2013 شەست و حەوتەمین سکرتێر بووە و لە ساڵی 2016ـدا وەک بژاردەی پارتی دیموکراتیکی "ئەمریکا" بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری پێشنیار کرا.
"هێلاری" لە ناوچەی "ئیلینۆیز"ـی سەر بە "شیکاگۆ" لە دایک بووە و دەرچووی زانکۆی "وێڵزڵی" لە ساڵی 1969ـدا  و لە ساڵی 1973ـدا لە لقی دادوەری لە قوتابخانەی "یێڵ" دەرچووە. دواتر ڕۆیشت بۆ "ئارکانزاس" و لەوێ لەگەڵ "بیل کلینتۆن" لە ساڵی 1975ـدا ژیانی هاوسەری پێکهێنا. لە ساڵی 1977ـدا بنکەی دادوەرانی بۆ مناڵان و بنەماڵەکان لە "ئارکانزاس" دامەزراند. لە پێگەی خاتوونی یەکەمییەوە دەستەیەکی کۆ کردەوە کە ئیشی سەرەکیان بەڕێوە بردنی چاکسازی بوو لە قوتابخانە گشتییەکان. وەک پارێزەریش هەوڵی زۆری داوە بۆ دەستەبەر کردنی یەکسانی ژن و پیاو و هەروەها باری تەندروستی کۆمەڵگا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک - پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved