1/12/2019 02:29 PM

ئەو کەسە بەناوبانگانەی کە داراییەکانی خۆیان بۆ رزگارکردنی جیهان سەرف ئەکەن

بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی 2017 و تەنها لە ئەمریکا 410 کەسی دەوڵەمەند پەیوەست بوون بەرێکخراوە خێرخوازییەکانەوە. لە ئاستی جیهانیدا، 41٪ـی خیرخوازان پارە بەو رێکخراوانە ئەدەن کە پەیوەندییان بەکارەساتە سروشتییەکانەوە هەیه و 31٪ـیان پارە ئەدەن بە دامەزراوە ناحکومیی و دەزگا خێرخوازییەکانی دەرەوەی وڵاتەکانیان. بەشێکی دیکەیان پارەکانیان لەبواری فێرکاری، پاراستنی ئاژەڵ و خزمەتگوزارییه مرۆییەکان سەرف ئەکەن.
کەسانی بەناوبانگ لەم بوارەدا ئەتوانن رۆڵێکی گرنگ بگێڕن، چونکە بەهۆی کار و پیشەکەیانەوە داهاتێکی زۆریان هەیه. لە درێژەدا ئاماژە بەچەند کەسایەتی بەناوبانگ ئەکەین کە بەهۆی دەسەڵاتێکی ئابووری کە هەیانه هەوڵ ئەدەن بۆ ژیان و جیهانێکی باشتر.

لیۆناردۆ دیکاپریۆ


"بنکەی لیوناردۆ دیکاپریۆ" (Leonardo DiCaprio Foundation) ساڵی 1998 دامەزراوە و تا ئێستا 80 ملیۆن دۆلار و نزیکەی 20 پرۆژەی ژینگەپارێزی پێشکەش کردووە. ئەم ئەکتەرە بەناوبانگەی سینەمای هۆلیوود لە لێدوانەکانیدا بەردەوام جەختی خستۆتە سەر پرسی ژینگه وهەروەها سەرمایەگوزارییەکی زۆریشی لەبواری بەرهەمە گیاییەکان کردووە.

جۆرج کلۆنی و هاوسەرەکەی


ئەم خێزانە بەناوبانگە "بنکەی کلۆنی بۆ دادپەروەری" (Clooney Foundation for Justice)ـیان دامەزراندووە. بەرنامەی ئەم بنکەیە خستەنەڕووی ئەو گەندەڵیانەیه کە لەبواری مافەکانی مرۆڤدا روو ئەدات. ئەم بنکەیه ئەو چینە هەژار و پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگا داڵدە ئەدات و یارمەتی ئابووریان پێ ئەگەیەنێت بۆ ئەوەی بتوانن ژیانێکی باشتر دەست پێبکەنەوە.

ئەنجیلاجولی


جولی لەماوی تۆمارکردنی فیلمی "هێرشبەری گڵکۆ" (Tomb Raider) لە کامبۆج هەستی بە بەرپرسایەتی کرد بەنسبەت چالاکییە مرۆییەکانەوە. جولی پاش ئەوەی گەڕایەوە بۆ ئەمریکا لەگەڵ کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندی گرت و بوو بە ئەندامی ئەم رێکخراوەیه. ئەم ئەکتەرە ئەمریکییه لە 2012ـەوە بریکاری نەتەوە یەکگرتووەکانە و تا ئێستا سەردانی زیاتر لە 20 وڵاتی جیهانی کردووە و یارمەتی پێ گەیاندوون.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved