2/12/2019 02:46 PM

چەند هەڵەی باو لە حەمام و توالێتدا

حەمام و توالێت دوو شوێنی ناو هەموو ماڵێکن کە مەکۆی سەرەکی بەکتریا و باقی مایکرۆبەکانن. کردەوە نەشیاو و خراپەکانی ئێمە ئەتوانن ئەم مایکرۆبانه بگوازنەوە بۆ بەشەکانی دیکەی ماڵ و تەندروستیمان بخەنە مەترسییەوە. لە درێژەدا لەگەڵ هەندێک لەم هەڵانه ئاشنا ئەبین.

لفکە لێدان
بەکارهێنانی لفکە تەنها کاتێک گونجاوە کە نوێ بێت. لفکە خانە مردووەکانی پێست لە لەش جیا ئەکاتەوە و پاشان ئەبێته باشترین شوێن بۆ زاوزێی بەکتریاکان. کەوابوو ناوبەناو لفکەکەتان بگۆڕن و پاش بەکارهێنانی بەجوانی وشکی بکەنەوە و بە تەڕی لە سووچی حەمامدا فرێی مەدەن.

نەشۆردنی بەشێک لە ئەندامانی لەش
جەستەی ئێوە تەنها کاتێک لەبەرانبەر مایکرۆبەکاندا توانای بەرگریی هەیە کە پاک بێت. بەڵام هەندێک شوێنی جەستە هەیه کە زۆرجار لە یادی ئەکەین بەباشی بیشۆرین، بۆ نموونە: پشت، تەوقی سەر، بنی قاچ و پشتەوەی گوێچکە.

جێهێشتنی فڵچەی ددان لە ژێر ئاوێنەی توالێت یان حەمام
هەر وەک باس کرا ئەم دوو شوێنە ژەهراویرتین بەشی هەموو ماڵێکن. کەس حەز ناکات فڵچەکەی مایکرۆباوی بێت. کەوابوو فڵچەی ددان بخەنە ناو زەرفە تایبەتەکەی خۆیەوە و هەوڵ بدەن هەر سێ مانگ جارێک بیگۆڕن.

بردنی مۆبایل بۆ توالێت
ئەگەر لەو کەسانەی ئەم کارە ئەکەی بەزۆترین کات وازی لێ بهێنن. راستە پاش هاتنەدەر لە توالێت دەستتان ئەشۆن، بەڵام خۆ مۆبایلەکە ناشۆن. ئەم کارە بەباشترین شێوە بەکتریاکان بە ماڵدا بڵاو ئەکاتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved