2/12/2019 05:15 PM

"فیدڵ کاسترۆ"

"فیدڵ ئالێخاندرۆ کاسترۆ رۆز" سیاسەتمەدار و شٶڕشگێڕێکی کۆمۆنیست بوو کە دەسەڵاتی کۆماری "کوبا"ـی بەدەستەوە گرت و بوو بەسەرۆک وەزیران لە ساڵی 1959ـوە تا 1976 و پاش ئەمەش بوو بە سەرۆک کۆمار لە 1976ـوە تا 2008. ئەو "مارکسیست- لینێنیست" بوو و هەروەها وەک سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی "کوبا" لە 1961ـوە تا 2011 ڕۆڵی بینی. لە زێر دەسەڵاتی ئەودا "کووبا" بووە وڵاتێکی تاک حیزبی و پیشەسازی نەتەوەیی کرا و هەندێک چاکسازی زۆر بنەڕەتی لە کۆمەڵگادا مسۆگەر بوو.
"کاسترۆ" کە لەناوچەی "بیران" لەدایک بوو و مناڵی جووتیارێکی دەوڵەمەندی ئیسپانی بوو. "کاسترۆ" کاتێک لە زانکۆی "هاڤانا" سەرقاڵی خوێندنی "دادوەری بوو بووە هۆگری بۆچوونی چەپ و بوو بە کەسێکی دژە ئەمپێریالیسم. پاش ئەوەی بەشداری لە بزاڤی شۆڕشگێڕانە کرد دژ بەباڵی ڕاستی حکومەتی کۆماری "دۆمێنیکەن" و "کۆلۆمبیا"، پلانی ئەوەی داڕشت کە دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری "کووبا" واتا" فۆلگێنسیۆ باتیستا" بڕووخێنێت و لە ساڵی 1953 دا هەوڵێکی دا بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات، بەڵام شکستی هێنا. پاش ئەوەی دوای ساڵێک لە بەندیخانە ڕزگارکرا ڕۆیشت بۆ "مەکزیکۆ" و گروپێکی پێکهێنا و لەگەڵ براکەی "ڕائول" و "گیڤارا" شۆڕشیان کرد و دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک -  پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved