2/12/2019 06:18 PM

چۆناوچۆن پەیوەندی خۆشەویستیی رابردوومان فەرامۆش بکەین؟

بەپێی تویژینەوەکان کۆتایی هێنان بە پەیوەندی خۆشەویستی بۆ هەندێک کەس بە ئەندازەی مەرگی یەکێک لە ئازیزانیان تووشی خەمۆکی و خەمباریان ئەکات. بەم حاڵەوە زۆرینەی خەڵک ئەڵێن ئەبێ سەبرت هەبێ و تێپەڕبوونی کات هەموو شتیک چارەسەر ئەکات. بەڵام زۆر جار بەتێپەڕبوونی کاتیش ئاسەواری ئەم کێشەیە دەروونی مرۆڤ ئازار ئەدات و بەڕاستی ئەبێ بەشوێن چارەسەرێکی باشتردا بگەڕێین. لە درێژەدا لەگەڵ چەند رێگایەک بۆ ئەم مەبەستە ئاشنا ئەبین.

تازیەباری
مێشکی ئێمە بەنسبەت ئێشە دەروونییەکانیشەوە دژەکردەوەی هەیه، هەر وەک چۆن بەنسبەت ئێشی فیزیکیشەوە دژەکردەوەی هەیه. ئێشی دەروون زۆر لە ئێشی فیزیکی تاقەت پڕووکێنترە و بەئەندازەی مەرگی ئازیزان ئەتوانێ کاریگەریمان لەسەر دابنێت. کەوابوو تازیەباری بۆ ماوەیەک ئەتوانێ بەو قەناعەتەمان بگەیەنێت کە هەموو شتێک تەواو بووە ئەبێ بگەڕێینەوە سەر ژیانی ئاساییمان.

وێنایەکی راستەقینە لە پەیوەندییەکانی رابردوو
هەندێک کەس پاش جیابوونەوە یادی رابردووی ئەو پەیوەندییه ئەکەن و بەشێوەیەک بیرەوەرییه ناخۆشەکان ئەسڕنەوە تەنها بیرەوەرییه خۆشەکان لە زەینیاندا ئەمێنێتەوە و ئەمەش ئەبێته هۆی ئەوەی کە رابردوو زیندوو بێتەوە و زیاتر ئازارتان بدات. کەوابوو لەجیاتی ستایشی رابردوو هەوڵ بدەن وێنەیەکی روون و راستەقینەتن هەبێت. ئەم وێنە روونە لەیادکردنەوەی رابردوو پاشگەزتان ئەکاتەوە.

ئەگەری هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ خۆشەویست/ هاوسەری پێشووتان لەناو ببەن
تۆ کاتێک بەهۆش و هزری خۆت لەو کەسە جیابوویتەوە هیچ پێویست ناکات دیسان پەیوەندی لەگەڵ بگریتەوە. کەوابوو نە تەلەفۆنی بۆ بکە، نە مەسج و ئیمەیلی بۆ بنێرە. هەوڵ بدە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا لەگەڵی ڕووبەڕوو نەبیتەوە. لەکاتی ئاوەهادا هەوڵ بدە بەچاوێکی کراوەتەرەوە پەیوەندییەکی تازه لەگەڵ کەسێکی دیکە بونیاد بنێی.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved