2/12/2019 06:36 PM

پەردەلادان لە جلوبەرگی چوارەمی ریاڵ مەدرید بۆ FIFA 20+ وێنە

یانەی ریاڵ مەدرید بەهاوکاری کۆمپانیای "ئادیداس" پەردەی لەسەر نوێترین جلوبەرگی خۆی لادا. ئەم جلوبەرگە بە بۆنەی ساڵێ نوێی چینییەوە نمایش کراوە و یانەی ریاڵ مەدرید بەم کارە رێزی لەم بۆنەیه گرتووە. ئەم جۆرە جلوبەرگە بەشێوەی سنووردار پێشکەش ئەکرێت و لەهیچ یارییەکی فەرمیدا کەڵکی لێ وەرناگیرێت. جێی ئاماژەیه کە ئەم جلوبەرگە تەنها لە یاری  FIFA 20 بەکار دێت. ئەم جلوبەرگە رەشە و پەڵەپەڵە رەنگی ئاڵتوونیشی تێدا بەکارهاتووە و ئەمەش بۆتە هۆی سەرنجڕاکێشبوونی.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved