3/12/2019 12:49 PM

چەند بابەت کە لەپارە گرنگترن

ئەگەرچی لە ئێستادا هەموو میکانیزمەکان بەجۆرێک روویان لە پارە و دەستەبەرکردنی داراییەکی زیاترە بەڵام هەندێک بابەت هەن کە بەڕاستی بەپارە ناکڕێن و ئەگەر لەبەرچاویان نەگرین، دواجار هیچ پارە و داراییەکەت ناتوانێ قەرەبووی ئەم کەمتەرخەمییەی ئێمە بکاتەوە. لە خوارەوە ئاماژە بە چەند دانە لەم بابەتانه ئەکەین.

بڕوا
ئەم بڕوایه تەنها مەبەست بڕوای ئایینی نییه. مەبەست ئەو بڕوایەیه کە بەخۆتانی و کارەکانتان هەیه. ئەگەر ئەم بڕوایە لەدەست بدەن ئیتر هیچ هاندەرێکتان نابێ بۆ چالاکی نواندن. ئەگەر ئەم بڕوایە لاواز ببێت، گومان و دوودڵی جێگای ئەگرنەوە و ژیان بەرەو نەمان ئەبەن.

تەندروستی
پێویست ناکات بۆ دەستەبەر کردنی ئەم خاڵە وەزشوانێکی پرۆڤیشناڵ بن. خواردن و خواردنەوەیەکی دروست ئەتوانێ بەشێک لەم تەندروستیه دابین بکات. بەڵام پیاسە کردن و وەرزشە سووکەکان ئەتوانن پرۆسەی تەندروستی ئێوە بەهێزتر بکەن. ئەبێ ئەوە بزانن کە زەینێکی بەهێز لە جەستەیەکی سەلامەتەوە سەرچاوە ئەگرێت و هەر بۆیه بەهۆی پارەوە سەلامەتی خۆتان فەرامۆش مەکەن.

ئەزموونەکان
ئێمە تەنها یەک جار دەرفەتی ژیانمان هەیه. ئەوەیکە هەموو رۆژێک لە شوێنی کارەکەت دابنیشیت و پارە پەیدا بکەیت هیچ واتا و ناوەرۆکێکی نییە. ئەم ژیانه هێڵییه کە قسەی یەکەم و کۆتایی لەوێدا تەنها پارەیه، مەجالی دەستەبەرکردنی ئەزموونه جۆراوجۆرەکان لە ئێوە ئەسێنن، ئەو ئەزموونانەی کە ئەتوانن لەهەر کات و ساتێکدا بە فریاتانەوە بێن.

خێزان
ئەگەرچی هەمووان ئەڵێن ئەم هەڵسووڕانەی ئێمه بەشوێن پارەدا بۆ ئەوەیه کە خێزانەکەمان لە خۆشگوزارانییەکی زیاتردا بێت. بەڵام ئەوە لەبەرچاو ناگرن ئەوەیکە بەهۆی پارە پەیداکردنەوە لە خێزانەکایەکان دوور ئەکەونەوە چ خەسار و زیانێکی مەعنەوی دێنێتە ئاراوە. ئەوە بزانن کە ئەگەر ئەم بۆشاییە مەعنەوییانه بکەوێته ناو خێزانەوە زۆر ئەستەمە بەپارە چارەسەر بکرێن.

 

سەرچاوە: entrepreneur

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved