3/12/2019 03:31 PM

"جێرمی کلارسۆن"، "گرتا تۆنبرگ"ـی بە گەمژە وەسف کرد

"جێرمی کلارکسۆن"، دەرهێنەری بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکان، پێشکەشکار و رۆژنامەوانی بریتانی، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی "The Sun" باسی لە دابەزینی ئاستی هۆگری کەسانی تەمەن 25 ساڵ بەرەو خوار بۆ پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کرد و بەتایبەت "گرتا تۆنبرگ"ـی بۆ دروست بوونی ئەم دۆخە تۆمەتبار کرد.

"تۆنبرگ" هەر وەک ئەزانن ئەو کچە تەمەن 16 ساڵەیەیە کە بەهۆی خۆپیشاندانێکی تاکەکەسی لەبەردەم پەرلەمانی سوید و پاشان پێشکەشکردنی وتارێک سەبارەت بە ئاڵگۆڕەکانی ژینگە لە کۆنفڕاسی ژینگەپازێزیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 2018ـدا ناوی بە جیهاندا بڵاو بۆوە.
هەڵبەت دابەزینی هۆگری بە پێشانگای ئۆتۆمبێل تاوانی "تۆنبرگ نییه" و ئەم پێشانگایانه چەند ساڵە سەردانکەریان کەم بۆتەوە و یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی، پەرەسەندنی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. ساڵی رابردوو قەیران لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی "دیترۆیت"ـدا گەیشتە ئاستێک کە بەرپرسان رایانگەیاند کاتی بەڕێوەچوونەکەی تا مانگی ژانویه و ژوەن دوا ئەخەین. لە حاڵێدا کە تۆمەتبارکردنی "گرتا تۆنبرگ" بە دابەزاندنی ئاستی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل قسەیەکی بێ مانایه، بەڵام "جێرمی کلارکسۆن گوتوویەتی:
مناڵان لە قوتابخانه بەرلەوەی گوتنی "باوکە و دایکە" فێر ببن، باسی خراپەی ئۆتۆمبێلیان بۆ ئەکرێت و وەکوو کەرەسەیەکی شەیتانی بۆیان وەسف ئەکرێت. "تۆنبرگ" کەسێکی گەمژەیه و ئەڕواتە هەر شوێنێک باس لەوە ئەکات کە بڕیارە ئەمرین؛ ئەم قسانه هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.

 

سەرچاوە: carscoops

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved