3/12/2019 05:19 PM

"جان ئێف کێنێدی"

"جان فیتزجێڕاڵد کێنێدی" کە زۆربەی کاتەکان بە ناوە کورت کراوەکەی ناو ئەهێنرێ واتە "جی ئێف کێی"، کەسایەتییەکی سیاسەتمەداری "ئەمریکی " و کە وەک 35ـەمین سەرۆک کۆماری "ئەمریکا" ڕۆڵی گێراوە. سەردەمی سەرۆک کۆماری ئەو لە ساڵی 1961ـەوە دەسی پێکرد و تا کاتی تێرۆر کردنەکەی واتە تا نۆڤەمبەری 1963 درێژەی کێشا. ئەو لە گەرمەی شەڕی سارد دا دەسەڵاتی سیاسی بەدەستەوە بوو و زۆربەی کاربەدەستەکانی سەرقاڵی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کێشەکانی "یەکیەتی سۆڤێت" بوون. بەر لەوەی ببێتە سەرۆک کۆمار وەک نوێنەری دیموکراتی ویلایەتی "ماساچووسێت" ڕۆڵی بینیوە و پاشان وەک سیناتۆر.
"کێنێدی" لە شاری "برۆکلین"ی سەر بە ویلایەتی "ماساچووسێت" لەدایکبوو و ناوی باوکی جۆزێف.پی. کێنێدی بوو و ناوی دایکی رۆز کێنێدی بوو. لە زانکۆی "هارڤارد" لە ساڵی 1940ـدا دەرچوو و تێکەڵ بەهێزی دەریایی "ئەمریکا" بوو. لە ماوەی شەڕی جیهانی دووهە‌مدا فەرماندەی هەندێک گەمی هێزی دەریایی بوو و پاشان مەدالیای پێ ‌بەخشرا. "کێنێدی" نوێنەری خولی یازدەهەمین ویلایەتی "ماساچووسێت" بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1947 تا 1953ـدا.بە دوای ئەمەدا وەک سیناتۆر هەڵبژێردرا و لەماوەی ساڵەکانی 1953 تا 1963 دا لەم ئاستەدا رۆڵی بینی.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved