4/12/2019 11:57 AM

بیل کلینتۆن


"ڤیلیام جێفرسۆن کلینتۆن" سیاسەتمەدارێکی "ئەمریکی"یە کە وەک 42هەمین سەرۆک کۆماری "ئەمریکا" لە ماوەی ساڵەکانی 1993 تا 2001ـدا ڕۆڵی بینیوە . بەر لە سەرۆک کۆماری "کلینتۆن" قایممەقام"ی شاری "ئارکانزاس" بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1979 تا 1981ـدا و پاش ئەمەش لە ماوەی ساڵەکانی 1983 تا 1992ـدا.ئەو یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیموکرات بوو وەک دیموکراتییەکی نوێ سیاسەتەکانی بۆنی "شەپۆلی سێیەم"ی لێئەهات.
"کلینتۆن" لەدایکبووی شاری "ئارکانزاس" بوو، پاشان رۆیشتوە بۆ زانکۆی "جۆرجتاون" و "ئۆکسفۆرد" زانکۆی دادوەری "یێڵ". ئەو "هێلاری رادهام"ی لە زانکۆی "یێڵ" بینی و لە ساڵی 1975ـدا هاوسەرگیری لەگەڵ کرد. پاش ئەوەی لە زانکۆی "یێڵ" دەرچوو گەڕاوە بۆ "ئارکانزاس" و لە هەڵبژاردنی داواکاری گشتی‌ دا سەرکەوت و لە 1977 تا 1979 لەم پێگەیەدا ئیشی کرد. کاتێک "قایممەقام"ی "ئارکانزاس" بوو هەندێک چاکسازی لە بواری پەروەردەدا کردوە "کلینتۆن" لە ساڵی 1992دا بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردارا و بەسەر ڕکەبەرەکەیدا واتا "جۆرج بووش" سەرکەوت.لە تەمەنی 46 ساڵاندا بووە گەنجترین سەرۆک کۆماری بەرەی خۆی.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved