4/12/2019 12:18 PM

ناوەندی توێژینەوەکانی "هواوی" لەئەمریکاوە ئەگوازرێتەوە بۆ کەنەدا


لەدوایین نمایشی ململانەکانی هواوی و ئەمریکا، "رەنگ ژنگفی"، دامەزرێنەری ئەم کۆمپانیا چینییە رایگەیاند کە ناوەندی توێژینەوەکانی هواوی لە ئەمریکاوە ئەگوازرێتەوە بۆ کەنەدا. ئەم بڕیارە پاش ئەوە هاتە ئاراوە کە دەزگای هەواڵنێریی رۆیتەرز/ Reuters رایگەیاند ئەمریکا خەریکە خۆی ئامادە ئەکات بۆ کۆمەڵێک پلان بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی بەرهەمە تەکنەکۆژییەکان لە خاکی ئەمریکاوە بۆ هواوی ئەنجام بدات. وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لەمانگی مەیدا بەهۆی ئەو بابەتەی کە پێی دەگوترێ ئاسایشی نەتەوەیی، هواوی خستە لیستی رەشی مامەڵەی بازەرگانییەکانی خۆیەوە.
دامەزرێنەری هواوی هەروەها رایگەیاند کە هێڵی بەرهەمهێنانی بەشێک لەو بەرهەمانەی کە پەیوەندییان بە مۆبایلەوە هەیه ئەگوازێتەوە بۆ دەروەی چین. بەپێی راپۆرتی Globle and Mail هواوی بە تەمایه کۆمەڵێک کارگەی پیوەندیدار بە تەکەنەلۆژیای 5G لە ئەوروپا بونیاد بنێت. ئەم کۆمپانیایە هیودارە بەم کارە مەترسی توێژینەوەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی کەم بکاتەوە. ئەمریکا هواوی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە خەریکی سیخوڕییه بۆ حکومەتی چین.
حکومەتی ئەمریکا ساڵی رابردوو داوای لە کەنەدا کرد "مەنگ وانژۆ" کە بەرپرسی بەشی دارایی ئەم کۆمپانیایە و کچی سەرۆکی کۆمپانیاکەیە دەست بەسەر بکات و خوازیاری ئەوە بوو بیگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەی واتە چین، بەڵام هواوی هەوڵ ئەدات ئەم بابەتە روو نەدات. هواوی تۆمەتەکانی ئەمریکا لەدژی "وانژۆ"رەتدەکاتەوە و داوای لە حکومەتی کەنەدا کردووە "وانژۆ" ئازاد بکات. دامەزرێنەری هواوی لای وایه ئەم کارە "دەستێوەردانێکی راستەوخۆی سیاسی"یه لەلایەن ئەمریکاوە.

 

سەرچاوە: reuters

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved