4/12/2019 12:21 PM

چەند هەڵەیەکی باو لەکاتی تووشبوون بەهەڵامەت- بەشی یەکەم

هەڵامەت ئازارێکی تاقەتپڕووکێنه و هەندێک جار ئەم کۆکە و پژمین و تا لێ هاتنە تاوەکو ماوەیەکی زۆر دەستەبەردارمان نابن. ئەگەرچی ئەم ئازارە کۆتایی پێدێت، بەڵام هەندێک هەڵە ئەبنه هۆی درێژ بوونەوەی ماوەی ئەم نەخۆشییه. لەم بابەتەدا لەگەڵ بەشێک لەم هەڵانە ئاشنا ئەبین.

ڤاکسینی هەڵامەتی لێنادەن
ڤاکسینی هەڵامەت یەکێک لە کاریگەرتین شێوەکانە بۆ چارەسەرکردنی ئەم ئازارە. ئەم ڤاکسینه ئەگەر بە تەواوی هەڵامەت چارەسەر نەکات لانیکەم بەشێکی زۆر لە دەرکەوتەکانی ئەم ئازارە لەناو ئەبات. ئەم ڤاکسینه جەستەتان لەبەرانبەر هەڵامەتدا بەهێزتر ئەکات.

بەڕادەی پێویست شلەمەنی ناخۆن
سوپی مریشک یەکێک لەو خواردنانەی کە پێویستە لەکاتی تووشبوون بەهەڵامەت بیخۆن. ئەم کاریگەرییه بەهۆی مریشکەکەوە نییه، بەڵکوو بەهۆی ئەو مادانەوەیه کە لەناو ئاوی سوپەکەدا هەن. هەروەها دابینکردنی ئاوی لەش بەخوارنەوەی ئاو، چا و ئەو خواردنەوانەی کە شەکریان تێدا نییه، باشترین رێکارن بۆ بەرگریی کردن لە هەڵامەت.

لەکاتێکی خۆیدا سەردانی پزیشک ناکەن
لەوانەیە بڵێن هەڵامەت نەخۆشییەکی ئاساییه و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی نییه. بەڵام ئەگەر ڤایرۆسی هەڵامەت لەماوەی 48 کاتژمێردا لەناو نەچێت جگە لەوەی ماوەی نەخۆشییەکە درێژتر ئەبێتە, ئەگەری بڵاوبوونەوەی بەناو کەسانی دیکەدا بەرز ئەبێتەوە.

لە خواردنی کاربۆهیدراتدا زێدەڕۆیی ئەکەن
ئەو کاتانەی کە نەخۆشین لەوانەیە  زیاتر لە هەموو کاتێک ئیشتیهامان بۆ ئەو خواردنانە بچێت کە حەزمان لێیانه و ئەم خواردنانە زۆر جار مەوادی کاربۆهیدراتین. بەڵام ئەبێ بزانن ئەو شەکرەی لە کاربۆهیدراتەکاندا هەیه، بۆ نموونە لەناو شیرنەمەنی و نان و ... خوێن بەرز ئەکەنەوە و ئەمەش ئەبێته هۆی دابەزینی رێژەی خرۆکە سپییەکانی ناو خوێن، کە گرنگترین بەشی سیستەمی بەرگری جەستەن.

 

سەرچاوە: rd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved