4/12/2019 04:09 PM

"ئەبراهام لینکۆڵن"

"ئەبراهام لینکۆڵن" سیاسەتمەدار و پارێزەرێک بوو کە وەک 16هەمین سەرۆک کۆماری "ئەمریکا" ڕۆڵی بینی لە ساڵی 1861ـەوە تا ساڵی1861 کە تێرۆرکرا. "لینکۆڵن" لە ماوەی شەڕی ناوخۆی "ئەمریکا"ـدا ڕێبەری ئەم وڵاتەی ئەکرد کە یەکێک لە خوێناوی‌ ترین شەڕەکانی "ئەمریکا" بووە. لەم ماوەیەدا ئەو توانی کۆیلەداری ڕەفز بکاتەوە و ولایەتە فێدێراڵەکان  بەهێزتر بکات و ئابووری وڵاتەکەی مودێرن بکاتەوە.
"لینکۆڵن" لە نوچەی "هاگینڤیل"ـی سەر بە "کێنتاکی" لەدایکبوو لە ناوچەی سنووری بەشی رۆژئاوایی "کێنتاکی" و "ئیندیانا" گەورە بوو. بەشی هەرە زۆری یانەکانی بۆ خۆی خوێند و توانی ببێتە پارێزەر لە "ئێلینۆیز" و ببێتە رێبەری پارتی "ڤیگ" و لە ناوچەی "ئیلینۆیز" هەڵبژێردرا و بۆ ماوەی هەشت سڵ لەوێ خزمەتی کرد. پاشان  لە ساڵی 1846ـدا لە ماڵی نوێنەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرا، توانی زۆر بەپەلە باری ئابووری وڵاتەکەی بگۆڕێ و دژ بە شەڕی "مەکسیک- ئەمریکا" راوەستێت. پاش ئەوەی خولێک لەم پێگەیەدا خزمەتی کرد گەڕایەوە بۆ "ئیلینۆیز" و درێژەی بە ئیشی پارێزەری‌ دا. لە ساڵی 1854ـدا گەڕایەوە بۆ دنیای سیاسەت و بووە بەڕێوەبەری دامەزراندنی پارتی کۆماری کە بە بەربڵاوی لە لایەن خەڵکی "ئیلینۆیز"ـەوە پشتیوانی لێکرا.

 

سەرچاوە:artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved