4/12/2019 04:12 PM

یەکێتی ئەوروپا پشکنین بۆ فەیسبووک ئەکات


پشکنەرانی یەکێتی ئەوروپا ئەم جارە تەرکیزیان خستۆته سەر کاروباری کۆمپانیای فەیسبووک. ئەم پشکێنەرانە نیگەرانی ئەو قەبارە زەبەلاحە لە زانیارین کە فەیسبووک پاشەکەوتی کردوون و ئەگەری هەیه کەڵکی نابەجێیان لێ وەربگرێت بۆ ململانێ لەگەڵ رکابەراکەنی.

 

گۆگڵ، ئەو کۆمپانیا گەورەیەی بواری تەکنەلۆژیا، تەنها کۆمپانیایەک نییه کە لەلایەن چاوەدێرانی یەکێتی ئەوروپاوە پشکنینی بۆ کراوە. بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەری EU کۆمەڵێک پرسیاریان وەکوو بەشێک لە توێژینەوە سەرەتاییەکان سەبارەت بە گۆگڵ و فەیسبووک ئاراستەی ئەم دوو کۆمپانیایە کردووە. لەم پشکنینەدا چۆنیەتی کۆکردنەوە، تاوتوێکردن و دەستەبەرکردنی داهات لە رێگای ئەم زانیاری و داتایانەوە کە دێتە بەردەستیان، شیکاری و لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە.  ئەم پشکنەرانە بەشوێن ئەوەوەن کە بزانن ئایا فەیسبووک رێگری لە دەستەبەرکردنی داتاکان ئەکات یان نا و ئەگەر وایه هۆکاری ئەم کردەویه چییه.
پێدەچێ بەرپرسانی EU لە مانگی رابردوودا پشکنینیان بۆ ئۆپشنی Maketplace کردبێ و لە گۆڕانی  بازاڕی رێکلامی ئەم کۆمپانیایە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ رکابەراکانی ئاگادار بووبێتنەوە.

 

 سەرچاوە: engadget 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved