5/12/2019 02:04 PM

رۆژێکی سینەمایی بۆ "مەکرۆن" و "تەرەمپ" لەساڵیادی دامەزرانی ناتۆدا


ئەو رۆژەی وا بە هێرشکردنی دۆناڵد ترەمپ و ئیمانۆئێل مەکرۆن بۆ سەر یەکتری دەستی پێکرد بە تۆقەکردنی سەرۆکی فەڕەنسا و خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆتایی هات. ئەم تۆقەکردنە لە کۆتایی رۆژێکدا روویدا کە هەندێک رووداویی سینەمایی سەرنجڕاکێش روویاندا: رەخنەی ترەمپ لە مەکرۆن بەهۆی قسەکانی سەرۆکی فەڕەنساوە کە گوتبووی ناتۆ تووشی "مەرگی مێشک" هاتووە، پێشنیاری رادەستکردنی "چەند داعشیی خۆشەویست" لەلایەن ترەمپەوە بە وڵاتی فەرەنسا و دواجار گەڕان بەناو شاری لەندەندا بە ئۆتۆمبێلە دژەفیشەکەکەی ترەمپ.
لە کۆتایی شەودا مەکرۆنی تەمەن 41 ساڵ دەستی خانمی یەکەمی ئەمریکا بەگەرمی ئەگوشێت و بۆ ماوەیەک چاوی لە "میلانیا" ئەکرد. خانمی یەکەمی ئەمریکا لەم رێورەسمەدا جلوبەرگێکی لەبەر کردبوو کە نرخەکەی 7/700 دۆلارە. لەکاتی تۆقەکردنی مەکرۆن و میلانیادا، میلانیا ئاگای لە سەیرکردنی نائاسایی مێردەکەی واتە ترەمپ بوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەگەرچی ساڵی رابردوو پەیوەندی ئەم دوو سەرۆک‌کۆمارە زۆر باش بوو، بەڵام لەم ماوانەی دواییدا هەر لەم دیدارەدا بەتوندی رووبەڕووی یەکتری ببوونەوە.


ترەمپ لەو دیدارەدا گوتی قسەکانی مەکرۆن سەبارەت بە ناتۆ "ناشیرین" بووە و هیچ وڵاتێک بەڕادەی فەڕەنسا پێویستی بە ناتۆ نییه و ئەم جۆرە قسە کردنە زۆر مەترسیدارە. مەکرۆن لەو دانیشتنەدا هەروەها رەخنەی لە تورکیا گرت و بەئاشکرا باسی لەوە کرد کە تورکیا هاوکاریی گرووپە توندڕەوەکان ئەکات و ئاماژەی بەوە کرد کە " ئێمە لێرە لە دەوری مێزێک کۆبووینەتەوە بەڵام بەداخەوە پێناسەیەکی هاوبەشمان لە تیرۆریزم نییه".
ئەم شەڕە سیاسییە کاتێک گەیشتە ئەوپەڕی خۆی کە ترەمپ بە مەکرۆنی گوت: "پێت چۆنە چەند چەکداری داعشت بەدیاری پێ بدەم؟" و مەکرۆنیش لە راوێژێکی جیددی گوتی: " با هەندێک جیددی بین". مەکرۆن گوتی بەپێچەوانەی ئیدیعاکانی ترەمپ، داعش هێشتا لەناو نەچووە.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved