5/12/2019 02:27 PM

چرچی روخسار هەندێک نهێنی سەبارەت بەتەندروستی ئاشکرا ئەکەن


ئەگەرچی چرچی روخسار دیاردەیەکە کە ئەبێتە هۆی دڵگرانی ئێمە بەڵام ئەبێ قەبووڵی بکەین کەم ئەم چرچبوونه بەشێکە کە رەوتی سروشتی پیربوون. بەڵام سەرەڕای ئەم بابەتە، چرچبوونی هەر بەشێک لە روخسار لە گەنجان و گەورەساڵاندا نهێنییەک سەبارەت به تەندروستی ئەوان ئاشکرا ئەکات لە کە درێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان ئەکەین.

چرچی ناوچاو

 بەو چرچییە ئاسۆییانەی کە لەسەر ناوچاو دروست ئەبن ئەگوترێ "هێڵی نیگەرانی". ئەم چرچیانه گوزاشتە لە زۆربوونی سترێسی رۆژانه و ئەگەر زۆر بەرچاو بێت بەو واتایەیە کە چالاکییەکانی خۆتان کەم بکەنەوە و هەندێک پشوو بدەن.

چرچبوونی گۆشەی چاو

 بەم جۆرە چرچیه دەگوترێ "قاچی قەل". ئەگەر چرچی چاوەکانتان زۆر بەرچاو بێت ئەتوانێ بەواتای ئەوە بێت کە ئێوە لەکاتی پێکەنیندا هەموو دەموچاوتان پێکەنین ئەیگرێتەوە و دواجار ئەم چرچییانە دروست ئەبێت. هەروەها ئەم چرچییانە لەگەڵ تەندروستی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە بۆ نموونه جگەر و گورچیلە لەپەیوەندیدان.

رەشبوون و قووڵبوونی ژێر چاو

 رەشبوون یان قووڵبوونی ژێر چاو دیاردەیەکی سروشتییه و بەهۆی کەمخەوییەوە دروست ئەبێت. ئەگەر ئەم حاڵەتە بەردەوام بوو لەوانەیه کارکردی گورچیلە و سیستەمی سووڕی خوێن تووشی کێشە هاتبێت. وەرزش کردن و رێککردنی کاتی خەو ئەتوانێ ئەم حاڵەتە کەم بکاتەوە.

چرچی سەر لێوەکان

 بەدیهاتنی ئەم چرچییانە لەناو ئەو کەسانەی وا جگەرە ئەکێشین باوترە. ئەگەرچی بەرزبوونەوەی تەمەنەیش ئەم حاڵەتە دروست ئەکات بەڵام جگەرەکێشان و مانەوەی زۆر لەژێر تیشکی راستەوخۆی خۆردا هۆکارەکانی سەرەکی ئەم کێشەیەن. هەروەها لاوازبوونی سپڵیش ئەتوانێ هۆکارێک بێت بۆ ئەم مەبەستە.

گۆڕینی ستایلی ژیان و خواردنی گونجاو و خەوی پێویست کۆمەڵێک چارەسەری گشتین بۆ ئەم کێشانه کە ئەبێ لەبەرچاوی بگرن. ئەگەر ئەم حاڵەتانه بەردەوام بوون حەتمەن سەردانی پزیشک بکەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved