5/12/2019 02:30 PM

"ژوونگ لیانگ"

"ژوونگ یانگ" کە ناسناوی "کانگمینگ" بووە، سیاسەتمەدارێکی "چینی" بوو، زۆر بەتوانابوو لەباری ستراتیژی شەڕەوە و هەروەها نووسەر و ئەندازیار و داهێنەر بوو. ئەو وەک ڕاوێژکاری ئیمپراتۆر خزمەتی ئەکرد و هەروەها لە سەردەمی سێ حکومەتدا بەرێوەبەری ناوچەی "شۆهان" بوو. ئەو وەک بە تواناترین کەس کە بواری ستراتیژی ناوچەی خۆیدا باسی لێ ئەکرێت و لە زۆر شوێندا لەگەڵ "سان تزۆ" بەراورد کراوە کە نووسەری کتێبی "هۆنەری شەڕ" بووە. ناوبانگی ئەو وەک کەسێکی ڕووناکبیر و خوێندەوار تەنانەت لە کاتی ژیانی خۆشیدا پەرەی سەندبوو.
ئەو کەسێک بوو کە خۆی قانوونی خوێندبوو و ناوی خۆی نابوو یاساناس و خۆی لەگەڵ "گوان ژۆنگ" بەراورد ئەکرد و هەوڵی ئەدا بۆ پەرە پێدان بە کشتوکاڵ و پیشەسازی بۆ ئەوەی وڵاتەکەی بکاتە وڵاتێکی زلهێز لەو ناوچەیەدا. ئەو بایەخێکی لەڕادە بەدەری ئەدا بە ئیشەکانی "شێن بۆهای" و "هان فێی" و ڕازی نەبوو بەوەی هەندێک بەرژەوەندی تایبەت بۆ جەماوەری دەوڵەمەند ڕەچاو بکرێت و لای وابوو کە هەمووان لە بەرامبەر یاسادا ئەبێ یەکسان بن. بۆ ڕێز گرتن لەو گەورە پیاوی خەڵکی ناوچەکەی گڵکۆیەکی تایبەتیان بۆ بۆنیاد ناوە کە بیرهێنەرەوەی ئەو پیاو دڵسۆزە بێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved