6/12/2019 10:57 AM

بۆمباران کرانی "براسێل"


بۆمباران کردنی "براسێل" بەدەست هێزەکانی "فەڕەنسی" لە ساڵی 1695ـدا یەکێک لە ماڵوێنرانکەرترین ڕووداوەکانی مێژووی "براسێل". دەشتاییەکان و سێ دانە لە باڵەخانە گەورەکانی ئەو شارە خاپوور بوون. چاکسازی و سەرلەنوێ بۆنیاد نانەوەی ئەم شارە لە ساڵی دواترەوە دەستی پێکرد و ئەم نوژەنکردنەوەیە بووە هۆی ئەوەی ڕواڵەتی ئەم شارە بە شێوەیەکی بەرچاو بگۆردرێ، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانەی کە بۆ بۆنیاد نانەوەی ئەم شارە و لەیاد بردنەوەی ئەم ڕووداوە، هێشتاش لە زۆر شوێنی ئەم شارە ئاساری ئەم شەڕە بە ڕواڵەتی شارەکەوە ئەبیندرێ.
ئەم بۆمبارانە کە بەشێک لە شەڕی نۆ ساڵە بوو. هێزەکانی "فەڕەنسی" هیواداربوون کە بە بۆمباران کردن یان بە هەڕەشەی بۆمباران کردنی "براسێل" بتوانن کارێک بکەن ئەو هێزانەی کە شاری "نۆمار"ـیان ئابلۆقە داوە بترسێنن و ناچاریان بکەن خۆیان ئەو ئابڵوقەیە بشکێنن. ئەم ستراتێجییە شکستی هێنا و ئاشکرا بوو کە ستراتێجییەکی هەڵەیە و هیچ دەرکەوتێکی باشی نیزامی لەم بۆمبارانەدا دەستەبەر نەبوو. هەرچەند ئەم شەڕە هیچ دەسکەوتێکی نەبوو، بەڵام بووە هۆی ئەوەی "لویسی هەشتەم" بەهۆی ئەم ئیشە بێ ‌بەزەییەوە ناوبانگی خراپەی بۆ هەمیشە لە مێژوودا بمێنێتەوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved