6/12/2019 05:39 PM

لیستی یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ بۆ جامی یانەکانی جیهان

کێبەرکێی جامی یانەکانی جیهان لە 11ـی دیسامبەرەوە لە وڵاتی قەتەر دەست پێدەکات. ئەم کێبەرکێیانە بە بەشداری 8 یانە لە کیشوەرە جۆربەجۆرەکان بەڕێوەدەچێت و پاڵەوانەکانیش لە 21ـی دیسامبەردا دیاری ئەکرێن.
ریاڵ مەدرید نوێنەری کیشوەری ئەوروپا لە سێ خولی پێشووی ئەم کێبەرکێیانەدا بەشدار بوو و توانی هەر سێ جارەکە پلەی یەکەم دەستەبەربکات. لەساڵی 2019دا یانەی لیڤەرپوڵ بوو بە پاڵەوانی یانەکانی ئەوروپا و مۆڵەتی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی یانەکانی جیهانی دەستەبەرکرد.
"یۆرگن کلۆپ" چانسی دەستەبەرکردنی پلەی یەکەمی ئەم کێبەرکێ جیهانییەیان هەیه. لیستی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەکانی جیهان کە پێکهاتووە لە 22 یاریزان بەم جۆرەیه:
ئالیسۆن، فنداک، واینالدۆم، لوورن، میلنەر، کیتا، فیرمینۆ، مانه، سەلاح، گۆمز، ئادریان، هەندرسۆن، چەمبرلین، لالانا، لۆنرگان، شقیری، برستەر، رابرتسۆن، ئوریگی، جۆنز، ئارنولد، ئەلیۆت، ویلیامز

 

خااک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved