6/12/2019 05:45 PM

ئایا ئەو کەسانەی تامێسک ئەگرن مەترسی "MS"ـیان لەسەرە؟


لەم دواییانەدا زانایان گوتوویانە جۆرێکی جیاواز لە ڤایرۆسی "هەرپێس/ Herpes"، واتە هەر ئەو ڤایرۆسەی کە هۆکاری تامێسک گرتنە، ئەتوانێ لە دروستبوونی نەخۆشی "MS"ـدا رۆڵ بگێڕێت. بەپێی توێژینەوەکان لە وڵاتی سوید، تووشبوون بە نەخۆشی MS و ڤایرۆسی هەرپێس لەپەیوەندیدان.

 
گرووپێکی توێژینەوەیی لە سوید خوێنی 8700 نەخۆشی تووشبوو بە MS و 7200 نەخۆشی گرووپێکی کۆنتڕۆڵکراو کە  MSـیان نەبوو، تاوتوێ کرا. ئەوان بەشوێن ئەوەوە بوون کە "ئەنتی بادی" دژی پرۆتینەکانی دوو جۆر لە ڤایرۆسی هەرپێسی 6ـی مرۆیی (چەشنی A و B) یان HHV-6، بدۆزنەوە کە پەیوەندی بە نەخۆشی MSـەوە هەیە.
MS یەکێک لە نەخۆشییەکانی سیستەمی بەرگریی جەستەیە کە کاریگەری لەسەر سیستەمی عەسەبی ناوەندی دادەنێت و ئەبێته هۆی لاوازی، کێشەی جووڵان و لەرزۆک بوون. هۆکاری ئەم نەخۆشییه بەباشی روون نییه، بەڵام تیۆرییەک لەئارادایە کە ئەڵێ: ئەم ڤایرۆسە سیستەمی بەرگریی فریو ئەدات و ئەم سیستەمە دواجار هێرش ئەکاتە سەر خانەکانی جەستە.
بەپێی تیۆرییە جۆراوجۆرەکان، ڤایرۆسی HHV-6 یەکێک لەهۆکارەکانی نەخۆشی MSـە. بەگوتەی دکتۆر "فاگدڵ هان" لە دامەزراوەی توێژینەوەی"ستۆکهۆلم"ـەوە، گرنگتر لە هەموو شتێک ئەوەیه کە ئێمە ئێستا ئەتوانین بە شێوازێکی نوێ لەم بابەتە تێبگەین کە ئەم دوو جۆرە جیاوازە لە ڤایرۆسی HHV-6 تا چ رادەیەک باون؛ واتە ئەو شتەی کە پێشتر نەماندەتوانی لێی تێبگەین.
دەگوترێ 80٪ـی مناڵان تا بەر لە تەمەنی 2 ساڵان ئەم ڤایرۆسە ئەچێتە ناو جەستەیانەوە. ئەم دوو ڤایرۆسە (HHV-6A و HHV-6B) ئەبنە هۆی هەوکردنی خانەکانی مێشک بەڵام هەریەکەیان بەشێوازی خۆی و لەویتر جیاوازە.

 

سەرچاوە: webmd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved