6/12/2019 06:33 PM

جەگوار F-Typeـی مۆدێل 2021 لە دیزاینێکی سەرنجڕاکێشدا ناسێندرا


جەگوار F-Typeـی مۆدێل 2021 بەفەرمی نمایش کرا. ئەم ئۆتۆمبێلە لە دوو جۆری "کۆپ" و "کارنۆتیبل"ـدا ئاراستەی کڕیاران کراوە. لە ناوەوەی ئەم ئۆتۆمبێلەدا شاشەیەکی 12.3 ئینچی جێگیرکراوە بۆ زانیاری وەرگرتن سەبارەت بەخێرایی ئۆتۆمبێلەکە و هەروەها زانیاری وەرگرتن سەبارەت بەرێگاوبان و تەلەفۆن کردن و شتی لەم چەشنە.
ئەم ئۆتۆمبێلە سپۆرته چەند بزوێنەری جۆربەجۆری لەسەر جێگیرکراوە. بزوێنەری بنەڕەتی خاوەنی ٤ سیلەندەرە و قەبارەکەی ٢ لیترە و تۆربۆشارژە بزوێنەری دوایی قەبارەکەی 3 لیترە و 6 سیلەندەری هەیه  و سۆپوەشارژە. بەرزترین مۆدێل خاوەنی بزوێنەرێکی 8 سیلەندەرییه بەقەبارەی 5 لیتر و سۆپەرشارژە. ئەم وزەخانەیە توانای بەرهەمهێنانی 575 ئەسپەهێز وزە و 700 نیۆتۆن ‌مەتر زەبری هەیه. خێرایی جەگوار F-Typeـی مۆدێل 2021 لە ماوەی 3.5 چرکەدا ئەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەوپەڕی خێراییەکەی لەسەر ژمارەی 299 کیۆمەتر سنووردار کراوە.
ئەو بزوێنەرە 8 سیلەندەرییەی کە لە ئەوروپا بەکاری ئەهێنن ئەتوانێ 444 ئەسپەهێز وزه و 580 نیۆتۆن‌مەتر زەبر بەرهەم بهێنێت. ستایلی گواستنەوەی وزە لەم مۆدێلەدا بە دوو جۆر پێشکەش دەکرێت. یەکەم گواستنەوەی وزە بۆ تایەکانی پشتەوە و دووەم گواستنەوەی وزە بۆ هەر چوار تایەکە. خێرایی ئەم مۆدێلە لە ماوەی 4.4 چرکەدا ئەگاتە 100 کیلۆمەتر. تا ئێستا نرخی جەگوار F-Type لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەوە رانەگەیەندراوە.

 

سەرچاوە: motor1

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved