7/12/2019 05:29 PM

پێشانگای "ئۆفیزی"

"ئۆفیزی" لە لایەن "جۆرجیۆ واساری" لە ساڵی 1650ـدا بۆ "کۆزیمۆ" کە یەکێک لە کەسایەتییەکانی بنەماڵەی " گراندیسکال مەگیستراتووس"ـی خەڵکی "تۆسکانی" بوو بۆنیاد نرا. پاش چەند ساڵێک نهۆمی سەرەوە بوو بە پێشانگایەک بۆ پێشکەش کردنی بابەتە هونەرییەکان بە تایبەتی بۆ پەیکەرەکانی سەردەمی کۆن و هەندێک بەرهەمی بێ‌ وێنەی ‌تری هونەری.
باڵی رۆژهەڵاتی ئەم باڵەخانەیە پێکهاتووە لە کڵێسەی کۆنی "فلۆرێنتین"ـی "سەن پیێر شهراگینیۆ" و باڵی رۆژئاوایی ئەم بینایە تێکەڵ بووە لەگەڵ دوو باڵەخانەی ‌تر کە ناویان "مینت" و "لۆجیا دای لانزی"ـیە. "واساری" بەتەما بوو بینایەک بۆنیاد بنێت کە پێکهاتەی ئەندازیارییەکەی لە هەموو بەشەکاندا دووپاتە بێتەوە. ئەم پێکهاتە ئەندازیارییەش بریتی بوو لە دوو کۆڵەکە و سێ پەنجەرە لە نهۆمی سەرەوە.
لە ساڵی 1565ـدا بە بۆنەی هاوسەرگیری کوڕی "کۆزیمۆ" واتە "فرانسیسکۆ"ـوە، "کۆزیمۆ" داوای لە "واساری" کرد کە کۆریدۆرێک ساز بکات بۆ ئەوەی دوو بەش بەیەکەوە پێوەندی هەبێ، ئەم دوو بەشە بریتی بوون لە "پالازۆ ڤیشیلیۆ" لەگەڵ "پالازۆ پیتی" کە شوێنی نوێی دانیشتنی بنەماڵەکەی بوون. ئەم کۆریدۆرە لە کۆشکی حکومەتییەوە دەستی پێئەکرد و بە ناوەندی "ئۆفیزی"ـدا تێئەپەڕی و شان بە شانی ڕووبارەکەوە ئەڕۆیشت و ئەگەیشتە "پۆنتێ ڤیشیلیۆ". ئەم کۆریدۆرە درێژەی ئەبوو تا کڵێسای "سانتا فلیسیتا" و ئەگەیشتە باخی " بۆبۆلی".

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved