8/12/2019 11:35 AM

چەند راستیی سەرسوڕهێنەر سەبارەت بە شەڕی جیهانی دووەم- بەشی یەکەم

شەڕی جیهانی دووەم شەڕێکی ناودەوڵەتی بوو کە لە ساڵی 1939ـەوە هەتا 1945 درێژەی هەبوو. زۆرینەی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان لەم شەڕەدا بەشدار بوون و لە دوو بەرەدا بەدژی یەک شەڕیان ئەکرد. سەبارەت بەم رووداوە مێژووییه دەیان فیلم، دراما و رۆمان بەرهەم هاتووە و هەر کامەیان باسی بەشێک لە راستییەکانی ئەم شەڕەیان کردووە. ئێمەش بەتەماین لەدرێژەدا باسی هەندێک لەم راستیانه بکەین کە لەوانەیه کەمتر باسی لێ کرابێت.

1- لەم شەڕەدا یەکیەتی سۆڤیەت زۆرترین زیانی بەرکەوت و زیاتر لە 21 میلیۆن کەسی چەکدار و سڤیل کوژران.
2- لە هەر 5 سەربازی ئەلمانی، 4 کەسیان لە بەرەی رۆژهەڵات و لە ئۆپەراسیۆن بەدژی سۆڤیەتدا کوژران.
3- بەپێی ئامارەکان زیاد کە 1.5 میلیۆن مناڵ لە رووداوی هۆلۆکۆستدا کوژران کە 1.2 میلیۆنیان جوولەکە و 10هەزار کەسیان قەرەج بوون.
4- زۆرینەی مێژوونووسان لەسەر ئەو بڕوایەن کە شەڕی جیهانی دووەم بە هێرشی ئەلمان بۆ سەر پۆڵەندا لە ساڵی 1939ـدا دەستی پێکرد. بەڵام هەندێک کەس ئەڵێن ئەم شەڕە لە 1931 و بە هێرشی ژاپۆن بۆ سەر "منچۆری" لە 18ـی سیپتامبەری 1931ـدا دەستی پێکردبوو. زۆر کەس لایان وایه ئەم شەڕە درێژەی شەڕی جیهانی یەکەم بووە.
5- دوکتۆر "ژۆزێف منگڵ" ناسراو بە "فرشتەی مەرگ" نزیکەی 3000 دوانەی رۆمانیایی و جولەکەی بۆ تاقیکارییەکانی بەکار هێنا کە لەم 3000 دوانەیه تەنها 200 کەس زیندوو مان.

 

سەرچاوە: factretriever

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved