8/12/2019 02:18 PM

مۆرینهۆ تۆپەکەی لە "سۆن" وەرگرت و دای بە "پرۆت"


شەوی رابردوو لە یاریی نێوان تۆتنهام و برەنلی کە لەوێدا یانەی تۆتنهام توانی ئەنجامی 5-0 دەستەبەر بکات، "سۆن هیۆنگ مین"، یاریزانی کۆریایی ئەم یانەیه توانی گۆڵێکی جوان بۆ تۆتنهام دەستەبەر بکات. بەڵام لە کۆتایی یارییەکەدا رووداوێکی سەرنجڕاکێش رووی دا.
"سۆن" پاش کۆتایی یارییەکە بەتەمابوو تۆپی ئەو یارییه وەکوو یادگاری لای خۆی هەڵبگرێت، بەڵام مۆرینهۆ تۆپەکەی لە دەست سەند و دای بە یاریزانی گەنجی ئەم یانەیه واتە "ترۆی پرۆت". ئەم یاریزانه گەنجەی خەڵکی "هۆڵندا" لە لیگی گەنجانی یووفادا کۆمەڵێک یاری جوانی پێشکەش بە یانەی گەنجانی تۆتنهام کردووە ودوێشەوە لە 5 خولەکی کۆتایی یارییەکەدا لەلایەن مۆرینهۆوە هاتە ناو یارییەکەوە بۆ ئەوەی یەکەم یاریی خۆی لە یانەی گەوەرەساڵانی تۆتنهامدا ئەنجام بدا.


مۆرینهۆ لە کۆتایی یارییەکەدا سەبارەت بەم بابەتە گوتی: " ئەمە یەکەم یاریی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵە لە لیگی باڵادا و حەزم ئەکرد تۆپی ئەم یارییه بە یادگار بدرێت بە ئەو".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved