9/12/2019 10:52 AM

هونەری مودێرن

ئەم مۆزەخانەیە کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری زۆر بەربڵاو ئەگرێتە خۆی بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی ساڵەکانی 1860 تا 1970 ئەگڕیتە خۆی و زۆربەی ئەم بەرهەمانەش بۆچوونی فەلسەفی جیاوازیان تێدا بەدی ئەکرێت. ئەم ناوە واتا ناوی مودێرن هۆی بەکار هێنانەکەی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی نەریتی زۆربەی بەرهەمە کۆنەکان لەم مۆزەخانەیەدا وەلا نراون و شوێنی ئەم بەرهەمە کلاسیکانە لە لایەن هەندێک بەرهەمی ئەزموون‌ کارانەوە پر کراونەتەوە. هونەرمەندانی مودیرن بە چاویلکەیەکی نوێوە سەیری سروشت و ماتریالەکان و کاری هونەر ئەکەن. لەم هونەرەدا شێوەیەک  لەدوورکەوتنەوە لە گێڕانەوە بەدی ئەکرێت کە پێناسەی هونەری کلاسیک بوو و پتر لایەنگری لە هونەری "ئەبستراکت" ئەکەن. ئەو بەرهەمانەی کە لەم دوواییانەدا ئاراستە کراون پێیان ئەگوترێ هونەری هاوچەرخ یان هونەری پۆست مودێرن.
هونەری مودێرن میراتگری هەندێک وێنەکێشی وەک "ڤان کۆخ" و "پاوڵ گیزانێ" و "پاوڵ گاوگۆن" و "جۆرج سیۆرات"ـە یە کە و هەموو ئەم کەسانە کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبووە لەسەر پەرە سەندن و گەشە کردنی هونەری مودێرن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved