9/12/2019 11:00 AM

"باراک ئۆباما"

"باراک حوسێن ئۆبامای دووەم" پارێزەر و سیاسەتمەدارێکی "ئەمریکی"ـیە کە وەک 44ـەمین سەرۆک کۆماری "ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" لە ساڵی 2009ـەوە تا ساڵی 2017 خزمەتی کرد. ئەو یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیموکرات بوو و هەروەها یەکەمین سەرۆک کۆماری "ئەمریکی-ئەفریقی" وڵاتی "ئەمریکا" بوو و بەر لەمانەش سیناتۆری ویلایەتی "ئیلینۆیز" بوو.
"ئۆباما" لە ساڵی 1961ـدا لە  "هۆنۆلۆلۆ"ـی سەر بە "هۆوایی" لەدایک بوو و دوو ساڵ پاش لەدایک بوونی "ئۆباما" ئەو ناوچەیە قەبوڵی کرد بە شێوەی فەرمی ببێتە بەشێک لە "ئەمریکا" و وەک 50ـەمین ویلایەتی ئەمریکا ناسرا. بەشی زۆری مناڵی لە "هۆوایی" بەسەربردووە و نزیکەی ساڵێک لە "واشنتۆن" بووە و چوار سالیش لە "ئەندۆنێزیا" بووە. پاش ئەوەی لە ساڵی 1983ـدا لە زانکۆی "کۆلۆمبیا" دەرچوو، لە "شیکاگۆ" بووە کەسێکی ڕێکخەری کۆمەڵایەتی. لە ساڵی 1988ـدا لە بەشی قانونی قوتابخانەی "هارڤارد" ناونووسی کرد و بووە یەکەمین مامۆستای ڕەشپێستی "هارڤارد". پاش دەرچوون لەم قوتابخانەیە بووە پاڕیزەری مافی هاووڵاتییان ؟ و لە ماوەی ساڵەکانی 1992 تا 2004 لە زانکۆی "شیکاگۆ" مامۆستای بەشی قانون بوو.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved