9/12/2019 11:58 AM

پەیمانامەی وێستمینستێر

پەیمانامەی "وێستمینستێر"‌ لە ساڵی 1647ـدا بەسترا، پەیمانامەیەکی ئاشتی بوو کە کۆتایی بە شەڕی "ئانگلۆ-هۆڵەندا" هێنا. ئەم پەیمانامەیە لە لایەن "نەرویج" و "بەریتانیا"وە واژۆ کراوە و ئەگەری ئەوەی سازکرد کە یەکێک لە شوینە بندەستەکانی "نەرویج" بگەڕێتەوە بۆ  ژێر دەسەڵاتی "بەریتانیا" و هەروەها پەیمانامەی ساڵی 1667ـی "برێدا"ـش نوی بێتەوە. یەکێک لە دەرکەوتەکانی ئەم پەیمانامەیە ئەوە بوو کە ئەگەری ئەوەی بەدی هێنا بەشێوەیەکی هاوبەش ئەم دوو وڵاتە بتوانن هەندێک یاسا دابین بکەن بۆ ئیشی بازرگانی لە رۆژهەڵاتی "هندستان"
ئەم پەیمانامەیە لە ساڵی 1674ـدا لە لایەن پاشای "بەریتانیا" واتە "چارلزی دووەم"ەوە واژۆ کرا و لە لایەن فەرماندەی گشتی "نەرویج"ـیشەوە پەسند کرا. "بەریتانیا" ناچار بوو ئەم پەیمانامەیە واژۆ بکات، بەشێکی گرنگی ئەم ناچارییە بەو هۆیەوە بوو کە ئیتر پەرلمان ئامادە نەبوو لەوە زیاتر پارە سەرف بکات بۆ ئەم شەڕەی نێوان "بەریتانیا" و "نەرویج"، بەڵام بەشێکی‌ تریش ئەوەبوو کە یەکێک لە نهێنییەکانی "چارلزی دووەم" لای پەرلەمان ئاشکرا بوو ئەویش ئەوە بوو کە تێگەیشتن "چارلز" بەڵینی بە "لویسی نۆیەم" داوە کە لە کاتێکی باش و گۆنجاودا مەزەبی خۆی وەلا بنێت و بێتە سەر مەزەبی ئەو واتە ببێتە "کاتۆلیک". "بەریتانی"یەکان بەمە زۆر پەشۆکابوون کە "هۆڵەندی"یەکان توانیویانە زەبرێکی قورس لە پاپۆڕەکانی هێزی دەریایی "بەریتانیا" بدەن و جگە لەمەش توانیویانە هەندێک لە خاکی "ئەمستەردام" لە ساڵی 1673ـدا دیسان بگرنەوە ودەست.

 

سەرچاوە: artsandculture

پشکۆ _ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved