9/12/2019 04:01 PM

سه‌باره‌ت به‌ پڵنگ

پڵنگ خێراترین گوانداری سەر گۆی زەوییه. ئەم بوونەوەرە ئەتوانێ لە ماوەی 3 چرکەدا خێرایی خۆی لە سفرەوە بگەیەنێته 100 ککیلۆمەتر لە کەتژمێرێکدا و ئەوپەڕی خێراییەکەی 112 کیلۆمەترە. پڵنگ ئەتوانێ ئەم خێراییە بەماوەی 15 چرکە رابگرێت و پاشان ماندوو ئەبێت و خێراییەکەی کەم ئەبێتەوە. ئەم پشیلە زەبەلاحە رواڵەتێکی سامناکی هەیه بەڵام ناتوانێ هاوشێوەی شێر بنەڕێنێت. دەنگی ئەم بوونەوەرە بەگشتی خۆش و سەرنجڕاکێشە.
رێژەی ئەم بوونەرە لە جیهاندا نزیکەی 7100 دانەیه و مەترسی لەناوچوونی لەسەرە. بەپێی راپۆرتی نەشناڵ جوگرافیا، رێژەی پڵنگ لەم ١٥ ساڵەی دواییدا 53٪ کەم بۆتەوە و ئەبێ پلانێکی تۆکمە بۆ رێگری لە لەناوچوونی ئەم بوونەرە جوانه لەلایەن پسپۆڕانی ژینگەوە دابڕێژرێت.
پڵنگ بوونەوەرێکی نەرم و و جەستەی لاوازه. ئەم بوونەوەرە بەخێرایی گەشە ئەسێنێت و کێشی جەستەیان لە نێوان 34 بۆ 64 کیلۆگرامه. باڵای پڵنگ لە نێوان 105 بۆ 135 ساتنیه.
رەگەرزی مێی ئەم بوونەوەرە زۆرتر بەتەنها ئەژین جگە لەو کاتانەی وا ئەیانەوێ بزێن. پڵنگی مێ لەگەڵ بەچکەکانی لە هێلانەکایاندا ئەژین و تەنها کاتێک حەز ئەکەن هەندێک کۆمەڵایەتی بن و لای پڵنگەکانی دیکە بن کە بیانەوێ لەگەڵ نێرەکان جووت بن. بەڵام رەگەزی نێر کۆمەڵایەتین و لە چەند تاقمی 2 یان 3 دانەییدا سەرقاڵی پاراستنی هەرێمەکایان و دوورکردنەوەی مەترسییەکانن.

 

سەرچاوە: popularmechanics

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved