10/12/2019 10:07 AM

هونەری هاوچەرخ

هونەری هاوچەرخ هونەری ئەمڕۆیی، هونەرێک کە لەکۆتایی سەدەی بیست‌ دا هاتووەتە بەرهەم یان لە سەدەی بیست و یەک‌ دا. هونەمەرندانی هاوچەرخ لە جیهانێکدا ئیش ئەکەن کە کاریگەرییەکان لە ئاستێکی ناوچەییدا نییە، بەڵکو لە ئاستی جیهانی‌ دایە، هەروەها ئەوان لە کەلتوری جیاواز‌دا خەریکی ئیش کردنن و لە سەردەمێکدا خەریکی بەدی هێنانی بەرهەمی هونەرین کە تەکنەلۆژیای پێسکەوتوو لە ئارادایە. هونەری ئەوان تێکەڵاویی یەکە لە ماتریاڵ و مێتۆد و چەمکەکان، سەرەڕای ئەمانە بەردەوام سەرقاڵی ئەوەن کە ئەو سنوورانەی پێشتر دیاری کرابوون، ببەزێنن. یەکیک لە پێناسەکانی هونەری هاوچەرخ جۆراوجۆری و نەبوونی پرانسیپ و ئایدیالۆجیایەکی دیاریکراوە. هونەری هاوچەرخ جۆرێک لە هونەرە کە لەچوارچێوەیەکی بەرین ‌تر لەو چوارچێوانەی کە تا ئێستا دیاریکراون وەک بنەماڵە و کەسایەتی وپێناسەی کەلتوری و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی بیرئەکاتەوە.
لەزمانی رۆژانەی ئینگلیزیدا وشەی مودێرن و هاوچەرخ بە یەک مانا دێن ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەیە کە هەندێک کەسی ناشارەزا دەستەواژەی هونەری مودێرن و هونەری هاوچەرخ بە یەک مانا بەکار دەهێنن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved