ئەم دەستەواژەیە بە شێوەیەکی گشتی بۆ ئەو سەردەمە لە مێژووی هونەر کە گەڕانەوەیەک بوو بۆ هونەری کلاسیک. هەرچەند ئەمە بۆ زۆر شوێنی جیاواز بەکار دێت. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئاماژە بەهونەری ئەوروپا دەکات لە ماوەی سەدەی چواردەدا. لەم ماوەیەدا ستایلێکی نوێ لە وێنەکێشان و پەیکەرتاشی و بیناسازی هاتە ئاراوە کە بووە جێگرەوەی هونەری "گووتیک" و هەروەها لە لایەکی ترەوە سنوورێکە بۆ دیاریکردنی گۆڕان و تێپەڕاندنی سەردەی "ناوەڕاست"ـەوە بۆ سەردەمی مودێرن. ئەم سەردەمە ڕەنگدانەوەی سەرەکییەکەی لە سەردەمی "ڕێنیسانس"ـدا بوو کە لە ماوەی دوو دەیەی سەرەتایی سەدەی 16ـدا لە "ئیتاڵیا" بە چڕی ئەبیندرا و لەبەرهەمی هەندێک هونەرمەندی ناودار وەک "لیۆناردۆ داڤنشی" و "مایکڵ ئەنجیلۆ" و ڕافائیل"ـدا بەشێوەیەکی زەق ئەبیندرا. پاش ئەمە ئەو سەردەمە لە "ڕێنیسانس"ـدا دەستی پێکرد کە پیی ئەگوترا " مانێریسم".
سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure