11/12/2019 12:05 PM

"رۆناڵد ریگان"

"رۆناڵد ویلسن ریگان" یەکێک لە سیاسەتمەدارانی "ئەمریکی" بوو کە لە ماوەی ساڵەکانی 1981 تا 1989ـدا وەک سەرۆک کۆمار رۆڵی بینی. بەر لەوەی ببێتە سەرۆک کۆمار ئەکتەری سینەما بوو لە "هۆلیوود" و پاش ئەویش رێبەری یەکیەتی بازرگانان بوو. سەردەمێکیش وەک 33هەمین قایممەقامی "کالیفۆرنیا" خزمەتی کرد لە ماوەی ساڵەکانی 1967 تا 1975.
"ریگان" لە بنەماڵەیەکی نەدار لە شارێکی بچووکی ویلایەتی "ئیلینۆیز"دا لەدایک بوو. لە ساڵی 1932ـدا لە زانکۆی "ئییۆریکا" دەرچوو و پاش ئەمەش بۆ ماوەیەک لەچەند رادیۆیەک‌ وەک هەواڵنێری وەرزشی ئیشی کردوە. پاش ئەوەی لە ساڵی 1937ـدا چووە "هۆلیوود"، بووە ئەکتەر و لە چەندین ئیشی سینەماییدا وەک ئەستێرەی فیلمەکان دەرکەوت. "ریگان" دووجار وەک سەرۆکی ئەکتەرەکانی سینەما هەڵبژێردرا و لەوێ بۆ ئەوە ئیشی ئەکرد کە کاریگەری سیاسەتی کۆمۆنیستی کەم ڕەنگ بکاتەوە. ساڵی 1950 چووە پرۆگرامی تەلەفزیۆنییەوە و وەک وتەبێزی کۆمپانیای "جێنێرال ئێلیکتریک" رۆڵی بینی. ئەو تا ساڵی 1962 کەسێکی دیموکرات بوو، بەڵام پاش ئەمە لە باری سیاسییەوە گۆڕانی بەسەردا هات و بووە یەکێک لە لایەنگرانی پارتی موحافیزەکار و کۆماری. لە ساڵی 1964ـدا نوتقێکی بەناوبانگیدا بە ناوی "کاتی ئەمە هاتووە کە هەڵبژێرین" و ئەم نوتقەی بۆ پشتیوانی کردنی کەمپەینی "بەری کۆڵدواتێر" ئەنجامدا و هەر پاش ئەم نوتقە وەک کەسێکی مۆحافیزەکار سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.لە ساڵی 1966دا بووە قایممەقامی ویلایەتی "کالیفۆرنیا".

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved