12/12/2019 03:18 PM

ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین بەکارهێنەری ئینتەرنێتیان هەیه

رێژەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە دوو دەیەی رابردوودا بەرزبوونەوەیەکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە. ئەگەر ئەم بابەتە وەکو پێوەرێک بۆ بەراوردکردنی ئابووری وڵاتێک بێتە ئەژمار، ئەکرێ بڵێین هەموو وڵاتانی جیهان لەم ماوەیەدا پێشکەوتنێکی زۆریان بووە. ئەگەرچی لە وڵاتانێکی وەکو نیجێریا و بەنگلادیش دۆخی ئینتەرنێت گەشەیەکی یەکجار زۆری بووە، بەڵام خەڵکەکەی لەبواری ئابوورییەوە لەباردۆخێکی ئەستەمدا ئەژین. لەدرێژەدا چاوێک بەو وڵاتانەدا ئەخشێنین کە زۆترین بەکارهێنەری ئینتەرنیتیان هەیه.
چین
وڵاتی چین 748 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێتی هەیه. رێژەی دانیشوانی چین زیاتر لە 1 ملیار کەسە و خاوەنی تۆڕێکی بەربڵاوی ئینتەرنێته کە لەم ساڵانەی دواییدا گەشەی سەندووە. رێژەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە دەیەی رابردوو و هاوکات لەگەڵ گەشەکردنی مۆبایلە زیرەکەکان بەڕادەیەکی زۆر بەرز بۆتەوە.

هیند
هیند 455 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێتی هەیه و لەم بوارەدا لەدوای چین لە پلەی دووەمدایە. زۆرینەی ئەم بەکارهێنەرانه دانیشتووی شارەکانن و ناوچە گوندییەکان بەکەمی ئینتەرنێتیان هەیه.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نزیکەی 245 ملیۆن کەس لە ئەمریکا ئینتەرنێت بەکارئەهێنن، واتە لەسەدا هەشتای دانیشتوانی ئەم وڵاتە. ئینتەرنێت لەدایکبووی ئەمریکایه و بە بەراورد لەگەڵ رێژەی دانیشتوانی زۆرترین بەکارهێنەری هەیه.

بەرازیل
بەرازیل 140 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێتی هەیه و لە پلەی چوارەمی ئەم لیستەدایە. بەرازیل جگە لەوەی لە بواری بەکارهێنەری ئینتەرنێتەوە لە پلەیەکی بەرزدایه، خەڵکەکەشی زیاتر کات بۆ جیهانی مەجازی تەرخان ئەکەن. فەیسبووک لەم وڵاتە لاینگری زۆرە.

ژاپۆن
ژاپۆن لە پلەی پێنجەمی ئەم لیستەدایه. رێژەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لەم وڵاتە 115/4 ملیۆن کەسن. ژاپۆن لە ساڵی 2000ـەوە خاوەنی ئینتەرنێتی خێرایه و یەکەم سیستەمی ئینتەرنێت بۆ مۆبایل لەم وڵاتە دروست کرا. ئەم سیستەمە ناوی iMode بوو.

 

سەرچاوە: worldatlas

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved